هاوڵاتی سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، لە ٨ی ٥ ی ٢٠٢٤ دا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لیژنەیەکیان پێکهێناوە، تاکو میکانیزمی بە هەمیشەکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دیراسە بکات و بەدواداچوونی بۆ بکات، بەڵام بەداخەوە تائێستا ٤ مانگ زیاتر تێدەپەڕێت بەسەر دەرکردنی ئەو بڕیارە، کە بڕیاری ژمارەی ( ٢٥٢ ) ئەنجوومەنی وەزیرانە، دەبوو ئەو لیژنەیە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا کارەکانی تەواو بکات. ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام ١٣٠ ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو بڕیارەدا کەچی هێشتا چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بە هەمیشەی کردنیان دیار نییە، ئەمەش لە کاتێکدایە فەرمانبەر هەیە ١٥ ساڵە کرێبەستە و چارەنووسیان دیار نییە. سۆران عومەر، جەختیشی کردەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان دەتوانێت، بەبێ ئەوەی هیچ زیادەیەک دروست ببێت لە بڕی گرێبەست و بڕی پارەکە و بیانکات بە هەمیشەیی.
د. سەردار عەزیز هاوڵاتی عێراق و ئەمریکا گەشتونەتە ئەو ڕێکەوتنەی کە لە دوو ساڵی داهاتوودا سوپای ئەمریکی لە عێراق بکشێتەوە. بەڵام ئەمریکا پلانی وەهایە کە بەشێک لەو سوپایە لە کوردستان بمێنێتەوە، بە مەبەستی پاراستنی کوردستان لە هێرشی میلیشیاکان، وەک ئەمریکییەکان دەڵێن. بەڵام لە هەمانکاتدا بۆ دابینکردنی دەروازیەکە بۆ گەیشتن بە ڕۆژاڤا لە سوریا، هەرچەندە ئەمریکییەکان ناتوانن ئەمە بڵێن. لە کرۆکی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و کورددا، فیگەری پێشمەرگە و سەرباز و سوپا بونی هەیە. کەس لە ئەم پرسە بەباشی تێنەگەشتوە. پێشمەرگە فیگەرێکی مۆدێرن نیە. کەسایەتییەکە لە دۆخێکی نادەوڵەتیی و ناسیستەمی و نادیموکراسیدا شەڕ دەکات یان شەڕی کردوە. لە مێژوی نوێیدا، پێشمەرگە، هەمیشە پێویستی بە پشتیوانی دەرەکی هەبووە هەتا بتوانێت بجەنگێت. سودبینین لە پشتیوانی دەرەکی لای کورد وەها لێکدراوەتەوە تەنها بریتیە لە چەک و تەقەمەنیی و هاوکاری دارایی. سەرباری گەمەی جیوپۆلەتیکی گەورە، کە هەرگیز هەموو ڕەهەندەکانی بۆ کورد ئاشکرا نەبوە. بەڵام کاتێک لە ٢٠١٦ مەسعود بەرزانی داوا لە بەریتانییەکان دەکات هەتا هاوکارییان بکەن لە چاکسازیی پێشمەرگەدا، پەیوەندییەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. چاکسازی هەر لە سەرەتاوە دیاربوو کە دەرئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت. چونکە سیاسەت و کەلتور و دونیابینی کورد بەرامبەر چیەتی هێز و سوپا و دەزگا و حکومەت فەرامۆش کرابوو. چاکسازییەکە جۆرێک بوو لە گەڕانەوە بۆ ئەدەبیاتی مۆدێرنەکردن، بەو مانایە کە ئەگەر بێتوو بتوانین دەزگا بونیادبنێین ئەوا کەسەکان لە میانەی پیادەکردن و دوبارەکردنەوەدا فێری بەڕێوەبردنی دەبن. بۆیە جەخت لە سەر دروستکردنی وەزارەتێک و سیستەمێک کرایەوە. هەروەها ئامانجی فەرامۆشکردنی ڕەهەندی سیاسی ئەوەبوو کە پەیامی ئەوە بنێردرێت کە کەس چاکسازییەکە وەک ترسێک بۆ سەرخۆیی نەبینێت. لە کرۆکی پرسی چاکسازییەکەدا نهێنییەک هەیە کە دەبێت هەموان درکی پێبکەن بەڵام هەموان خۆیانی لێ دەدزنەوە. نهێنییەکە ئەوەیە کە هاوپەیمانان بۆیە چاکسازی دەکەن هەتا پێشمەرگە بگۆڕن بۆ سەرباز و لە سایەی ئەفسەری پیشەیی و لە هەناو سیستەمێکی مۆدێرندا بەڕێوەبچێت هەتا بتوانن کاریان لە گەڵدا بکەن، بە تایبەتی لە سەردەمێکدا کە چەک و تەقەمەنی هەموو دەبێتە تەکنەلۆجیای باڵا و خێرایی و پانتایی کراوە، دەبنە خەسڵەتی شەڕی نوێ. گەر تەماشای مێژوی پێشمەرگە بکەین دەبینین پەیوەندی لە گەڵ دەرەوەدا هەمیشە لە سەر بنەمای ئەنجامدانی کارێک و هاوکاریی بوە، نەک لە سەر بنەمای هاوپەیمانیی و کارکردن و پشتبەستن بەیەکتر و پێکەوە کارکردن. کورد نایەوێت بزانێت کە بۆ ئەوەی هاوتای سیستەمی سەربازی نوێ بێت، دەبێت دەستبەرداری سیستەمی کۆنی پێشمەرگە ببێت. ئەم وەرچەرخانە بۆ ئەوەی فەراهەم بێت دەبێت زۆر شتی نوێ بێتە ئاراوە، کە لە کرۆکیدا پرۆسەی جیاکاریی هەیە. جیاکردنەوەی پانتاییەکان کرۆکی مۆدێرنەیە. بۆ نمونە لە سیستەمی حوکمڕانی مۆدێرندا دەسەڵاتەکان، دەسەڵاتی یاسادانان، دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دەسەڵاتی دادوەریی هەمویان جیاکراوەن لە یەکتر. لە هەمانکاتدا دین و دەوڵەت لە یەکتر جوداکراونەتەوە. کە دێتە بواری ڕێکخستنی هێز دەبێت بواری مەدەنی و سەربازیش لە یەکتر جودا بکرێتەوە. ئەم جوداکردنەوەیە بە مەبەستی ئەوە نیە کە بە تەواوی لە یەکتر داببڕێن، بەڵکو بۆ ئەوەی وەک دوو یەکەی جیاواز لە پەیوەندی تایبەتیی خۆیاندا بن. لە ئەدەبیاتی سەربازیدا ئەو بۆشاییەی کە لە نێوان بواری مەدەنی و سەربازیدا هەیە پێی دەڵێن گاپ، یان نێوەند. بیرمەندانی ئەم بوارە بە گشتی چوار جۆر لە نێوەند پۆلێن دەکەن کە کەلتوریی و دیموگرافیی و پۆلەسیی و دەزگاییە. بەڵام پێش قسەکردن لە سەر جۆری نێوەندەکانی جوداکردنەوە و جودابونەوە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بواری مەدەنی و سەربازیی بونیادبنرێن و لە یەکتر داببڕێن و پاشان وەک دوو یەکەی جیاواز پێکەوە گرێبدرێنەوە. بونیادنانی سوپا بنەمای سەقامگیریی درێژخایەن و پەیوەندی پتەوی دەرەکیی و گەشەی سیاسەت و بواری مەدەنیەت دەدات. سوپا کرۆکی حوکمداری و دەوڵەتی هاوچەرخە. هەرچەندە ئەم پرسە تەنها پرسی کورد نیە، چونکە لە هەموو ناوچەکەدا هیچ وڵاتێک نیە لە نێوان سوپای سەردەم و بواری مەدەنی و سەربازییاندا جودایی هەبێت. لە عێراقدا دروستکردنی حەشد و گەشە و بەهێزبونی خێرای کۆتایی بە ئەو هیوایە دەهێنێت کە ڕۆژێک سوپایەک هەبێت بتوانێت ڕێگریی لە هەموو هێزەکانی تری ناو کۆمەڵگا بکات و لە ئەنجامدا ئاشتی بێتە ئاراوە. لە سەروی هەموشیەوە ئەم سوپایە لە لایەن مەدەنییەوە بەڕێوەببرێت و لە ژێر حوکمی یاسادا هەڵسوکەوت بکات.
هاوڵاتی میدیاکان بلاویان کردەوە، جارێکی دیکە چەند ئامێرێکی بێتەلی پەیجەر کە بەدەست ئەندامانی حزبولڵای لوبنانیەوەیە، تەقیونەتەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکان نییە. هەروەها بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لەپاڵ ئەو پەیجەرانەشدا ژمارەیەک ئامێری بێتەل هەن کە تەقیونەتەوە. ئەو ئامێرانە بەشێکیان لە شەقام، ماڵ، دووکان و شوێنە گشتییەکانی دیکەدا بوون، بۆیە پێشبینی دەکرێت قەبارەی زیانەکان زیاتر بن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سێ كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوورخستەوە. كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەڕێی لیژنەیەکەوە ڕۆژانە راپۆرت تۆمار دەکەن و ئەو کاندید و لایەنانەى بانگەشەى پێشوەختیان دەستپێکردوە ڕێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر. سزاى ئەو کاندیدانەى بانگەشەیان دەستپێکردوە پێبژاردن تا دورخستنەوەیەتى لە کاندیدبوون، هاوکات، ئەو كاندیدانەی كە كۆمیسیۆن دووریخستوونەتەوە سەر بە لیستی پارتی و گۆڕان و هاوپەیمانی هەرێمی كوردستانن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، نەسرین عەلی، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین، كە چەكی ئەو ١٥٠ ملیار دینارەی بڕیاری لەسەردراوە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان. ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ تا سبەی عێراق پارەکە دەخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان و ئەو پارەش هەفتەى داهاتوو بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت. بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی دەشڵێت، لەو ١٥٠ ملیار دینارەی شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانە، بڕی ٦٧ ملیار و ٨٤٠ ملیۆن دیناری بۆ جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانییە و ئەوی دیکەى بۆ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دەبێت.
هاوڵاتی بەپێی زانیارییەكان، گەریلاكانی ئازادیی كوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا شەش سەربازی داگیركەری سوپای توركیان لە زاپ سزا داوە. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمشەو گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، لە ناوچەی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بە تەکنیکی تایبەت ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و شەش سەربازی داگیرکەریان سزا داوە.
هاوڵاتی بەھۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی "پەیجەر" سێ ھەزار کەس لە بەیروت برینداربوون و تەندروستیی لوبنانیش دەڵیت، تا ئێستا ھەشت کەس لەو تەقینەوانەدا کوژراون. هاوکات تەندروستیی لوبنان بڵاویکردەوە، کوڕی پەرلەمانتارێکی حزبوڵا لە تەقینەوەی یەکێک لە ئامێرەکاندا کوژراوە. سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، لە سوریاش تەقینەوەی ئامێرەکانی "پەیجەر" رویداوە.
هاوڵاتی کەمێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن کە نەخۆشی پێبووە و بە نیاز بووە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بگوازێتەوە بە هۆی خێراییەوە لە نزیک نەخۆشخانەکە تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووەو کەسێکی ناو ئۆتۆمبێلەکە بریندار بووە. هەروەها بەپێی زانیارییەکان بێت، ئۆتۆمبێلێکی دیکەی فریاکەوتن هاتووە و نەخۆش و بریندارەکەی دیکەی گواستۆتەوە.
هاوڵاتی هـــ*ــــە*پـــــ*ـــە*گـــــــ*ـــــە ڕایگەیاند، لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە هەرێمی زاپ داگیرکەرێک سزادرا و دەشڵێن: دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە بەکارهێنانی تەقەمەنی قەدەغەکراو دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێز*ەکا*نی پارا*ســ*ـتنی گە*ل- هـــ*ــــە*پـــــ*ـــە*گـــــــ*ـــــە ، لەبارەى چالاکییەکانی گە*ر*یلا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گە*ر*یلا*کانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی هـــ*ــــە*پـــــ*ـــە*گـــــــ*ـــــەدا هاتووە: لە حەوت چالاکیی گە*ریلا*کا*نى یە*ژا*ستا*ر و هـــ*ـە*پە*گـ*ـــە*دا لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ـی ئەیلوول لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، بەهار و ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی هێمن لە خواکورک و دەرگەلێ لە هەرێمی مەتینا داگیرکەرێک سزادرا. هـــ*ــــە*پـــــ*ـــە*گـــــــ*ـــــە ئاماژەی بەوەشکرد، ١٧ـی ئەیلوول تونێلەکانی گـــ*ــەر*یلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی ئێف ئێم دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە. ئەوەشی خستەڕوو، لە ١٥ تا ١٧ـی ئەیلوول، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بە گشتیی ١٣ جار بۆرد*وو*مانی هەرێمەکانی خواکورک، گارە، مەتینا و شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ کردووە. هەروەها بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر، ١٠ جار بۆردو*ومانی گۆرەپانەکانی خواکورک و مەتینای کردووە.
هاوڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی ماوە بەسەرچوو رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ کارا دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی ماوە بەسەرچوو لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، نمرەی دەرچوانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەییەوە رادەستی وەزارەتەکە کراوە. باسی لەوەش کرد، ژمارەی دەرچوانی ئەمساڵ ٥٥ هەزار و ٧٢٠ کەسن و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە رێژەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو ١٩ هەزار دەرچوو زیادی کردووە. ئەوەشی خستە روو، لەو رێژەیە دەرچوانى بەشى زانستى ژمارەیان ٤١ هەزار و ٢٧٧ دەرچوو و دەرچوانى بەشى وێژەى ژمارەیان ١٣ هەزار و ٥٤١ دەرچوو و دەرچوانى بەشى پیشەیی ژمارەیان ٩٠٢ دەرچووە. ئەوەشی خستە روو، هەڵسەنگاندێکى ورد لەبارەى رێژەى دەرچوان و میکانیزمى تەرخانکردنى کورسى خوێندن بۆیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان کراوە. راشیگەیاند، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٢٤ ساڵ زیاترە و ناویان لەناو سیستمی زانکۆلایندا نییە، پێویستە لەڕێگەى لینکێکى تایبەتەوە کە لە داهاتوودا وەزارەتى پەروەردە دایدەنێت، دوای سەردانیکردنی وەزارەتى پەروەردە بۆ وەرگرتنى یوزەرنەیم و وشەی نهێنی لە لینکەکەوە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.
هاوڵاتی لە کۆمەڵگەی تەناهی سەر بە شارۆچکەى سێمێل بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە هاوڵاتییەک کوژرا. لەم بارەیەوە و هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، لە کۆمەڵگەی تەناهی سەر بە شارۆچکەى سێمێل بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە کەسێک بەناوی “عمران عەلی” تەمەن ٢٧ ساڵان کوژرا. ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای ڕووداوەکە تۆمەتباران بەپێی ماددەی ٤٠٦ دەستگیرکراون.
هاوڵاتی بەرەبەیانی سبەی لە هەرێمی کوردستان دیاردەی مانگگیران ڕوودەدات. ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، کاتژمێر ٣:٤١ بەکاتی هەرێمی کوردستان مانگ گیرانی بەشەکی دەستپێدەکات و لە کاتژمێر ٥:٤٤ بەرەبەیان ئاستی تەواوی مانگگیرانەکەیە و لە کاتژمێر ٥:٥١ کۆتایی بە مانگگیرانەکە دێت لە هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی لە بەشێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە شێوەیەک لە سێ پارێزگادا دەبێت بە ٣٠ پلە. ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک پلەی گەرما دەبێت بە ٣٥ پلە. کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزمدەبنەوە. دەشڵێت، سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەناوچەکانى باشوورى هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر نزمدەبنەوە. پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بۆ سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبن: هەولێر: 35 پلەى سیلیزى سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى دهۆک: 35 پلەى سیلیزى کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى سۆران: 33 پلەى سیلیزى گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى
هاوڵاتی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار $100=150,000 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار €100=164,750 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار £100=194,000 نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار 1000=126,000 نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار 1000=117,000 نرخی تمن بەرامبەر دینار 1000,000=25,750 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار €100=109,85$ نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار £100=129,5$ نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار 1000=84$ نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار 1000=76$ نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار $100=5,830,000 نرخی تمەن بە حەواڵە $100=5,920,000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار $100=3,310
هاوڵاتی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بۆ هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، کە نمایشى سەربازى و هەڵگرتنی چەک وکاروانى ئۆتۆمبێل لەکاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا قەدەغەیە و پەیامێکیش ئاراستەى لایەنە بەشدارەکانى هەڵبژاردن دەکات. بەپێى فەرمانێکى پارێزگاى سلێمانى کە واژۆى دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکى لیژنەى ئارامیی پارێزگاى سلێمانى بۆ هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە، هەڵگرتنى چەک و دیاردەى چەکدارى و نمایشى سەربازى و کاروان و کەژاوەى درێژى ئۆتۆمبێل کە ببێتە هۆى تێکدانى هاتوچۆى گشتى لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا قەدەغەیە. لە نووسراوەکەشدا هاتووە، پێویستە کاندید و قەوارە وهاوپەیمانێتییەکان بە شێوازێکى مەدەنى هەڵمەتى بانگەشە ئەنجام بدەن و پابەندن بن بە پاراستن وئاسایش و ئارامى و رێنماییەکانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان. داواشی لەلایەنە سیاسیەکان کردووە لەکاتى ڕوودانى هەرکێشەیەکدا خۆیان لە هێرش و تۆڵەکردنەوە بەدوربگرن و پەنا بۆ دادگا و کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان و دامەزراوە فەرمییەکان بەرن.