هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتووگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆ ڕێنمای تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی حکومەتی هەرێم بڵاوکردەوە، دەشڵێت، ئەگەر هەر بەربژێرێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەكان، ئەوە پۆستەر و بانگەشەكەی لەلایەن تیمەكانی شارەوانی لادەبرێت و كاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت. بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ڕێگەنادرێت وێنە و پۆستەری حیزب و بەربژێرانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دیوار و ستوون و بەربەستە گشتییەكان بە بزمار و لەزگە و سیكۆتین هەڵبواسرێن. لە ڕاگەندراوەکەشدا هاتووە، ڕێگەنادرێت بە دانانی وێنە و پۆستەر لەسەر سەوزایی و دورگەی ناوەندی و ناو پاركە گشتییەكان بە هەر جۆرە كەرەستەیەك، هەروەها ڕێگە نادرێت بە بەكارهێنانی قوم، لم، چیمەنتۆ و بلۆك بۆ ڕاگرتنی تابلۆ و كەرەستەكانی تری بانگەشە. ئەوەشخراوەتەڕوو، رێگەنادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەرەكان لەسەر هێمای هاتوچۆ و تابلۆ ڕێنیشاندەرەكان یاخود هەڵواسین لە شوێنی سووڕانەوەكانی ئۆتۆمبێل كە ببێتە هۆی دروستبوونی ڕووداوی هاتوچۆ. لە بەشێکی تری ڕاگەندراوەکەشدا هاتووە، ڕێگەنادرێت شوێنەوار و شوێنە كولتوورییەكان بۆ هیچ جۆرە بانگەشەیەك و هەڵواسینێك بە هیچ جۆرە ماددەیەك بەكاربهێنرێت، جگەلەوەش ڕێگەنادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەری بەربژێرانی حیزب و لایەنەسیاسییەكان لەسەر دیوار و شوورای فەرمانگەكانی حكومەت و شوێنە گشتییەكان وەک، مزگەوت، نەخۆشخانە، زانكۆ، خوێندنگە. باسلەوەشکراوە، لە دوای تەواوبوونی بانگەشە، هەر بەربژێرێك بەرپرسیارە لە لێكردنەوەی وێنە و تابلۆكان و پاككردنەوەی شوێنەكە، ئەگەر بەربژێرێکیش پابەند نەبێت بە ڕێنماییەكان، ئەوە پۆستەر و بانگەشەكەی لەلایەن تیمەكانی شارەوانی لادەبرێت و كاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.
هاوڵاتی کەناڵی "الحدث"ی عێراقی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیکی ئەمنی بڵاوی کردۆتەوە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی عێراق بەرزبونەتەوەو بە مەستی بە ئامانج گرتنی پێگەکانی ئیسڕائیل. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە بەرەو ئیسڕائیل بەڕێکەوتن کەناڵی الحدث ی عێراقی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیکی ئەمنی بڵاوی کردۆتەوە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی عێراق بەرزبونەتەوەو بە مەستی بە ئامانج گرتنی پێگەکانی ئیسڕائیل. ئەمە لە کاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ئیسڕائیل هەزاران ئامێری پەیجەری لەدەستی ئەندامانی حیزبوڵای لوبنانی تەقاندەوە، لە ئەنجامدا کوژراو برینداری لێکەوتەوە، بەوەش ململانێی ئیسڕائیل و بەرەی مقاومەی ئیسلامی زیاتر پەرەی سەند.
هاوڵاتی لە چوارچێوەی هەوڵە قڕکەرییەکانی فەرهەنگی کوردییدا، درەنگانی دوێنێ شەو، دەوڵەتی تورک هەموو ئەو دەستەواژانەی بە کوردی لەسەر شەقامەکانی باکووری کوردستان نووسرابوون سڕییەوە و تەنها نووسراوە تورکییەکانی هێشتووەتەوە. دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٣١ـی ئاداری ئەمساڵ و بەدەستهێنانی زۆرترین شارەوانیی لە لایەن دەم پارتییەوە لە باکووری کوردستان، شارەوانییەکان هەموو هۆشدارییەکانی سەر شەقامەکانیان کرد بە زمانی کوردی بە نموونەی “پیادەڕۆ و هێدی” نووسییەوە، درەنگانی دوێنێ شەویش هاوشێوەی هەموو هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ تواندنەوەی گەلی کورد، تێکڕای ئەو دەستەواژانەی لە وان، ئامەد، مێرین و ئێلح سڕییەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسە هەواڵییەکانی باکووری کوردستان، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک ئەو نووسینانە سڕاونەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، چەند جارێکە زمانی کوردی و نووسینی کوردی لەسەر شەقام و تابلۆکاندا، لەلایەن ڕەگەز پەرستانی تورکیاوە ڕەش دەکرێتەوە.
هاوڵاتی بە گوێرەی دوایین ئاماری پەڕینەوەی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا لە ماوەی نۆ مانگ و نیوی رابردوودا ٢٣ هەزار و ٥٣٣ کۆچبەر پەڕیونەتەوە. لەو بارەیەوە ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز بۆ کۆچبەران خەونێکە تا پێیدەگەن، بەڵام کەناڵەکە چەندەها ساڵە بووەتە مۆتەکەی رۆحی کۆچبەران. هەروەها بەپێی ئامارەكانی دەزگای لوتکە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ١٥ــی ئەیلول، ٢٣هەزار و ٥٣٣ کۆچبەر لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە، کە زیاترە لە ژمارەی هەمان ماوەی ساڵی پێشوو، بەڵام کەمترە لە ساڵی ٢٠٢٢. ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە گشتی ٢٩ هەزار و ٤٣٧ کۆچبەر بە بەلەمی بچووک لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە، لە شەش ساڵی رابردوودا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ تا ئەیلوولی ٢٠٢٤ نزیکەی ١٩٤ کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی پارێزگاکە کۆبووەوە و جەختی لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە هەولێر لە هەموو بوارەکان کردەوە. بهيانيى ئهمڕۆ يهكشهممه ٢٢-٩-٢٠٢٤ نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لهگهڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگار و بهرپرسانى يهكه كارگێڕييهكانی ناوەند و سنوورى پارێزگاكهدا، كۆبووهوه. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونهوهكهدا، دۆخ و ئاستى خزمهتگوزارييهكان، پرۆسهى ئاوهدانكردنهوه و بنياتنان، بهرنامهى گهشهپێدان و چۆنێتيى بهڕێوهچوونى كار و پرۆژهكان له پارێزگاى ههولێر و قهزا و ناحيهكانى، تاوتوێ كران، ههروهها تيشك خرايه سهر گرنگيى دابينكردنى پێداويستييهكان و چارهسهركردنى گرفت و كهموكوڕيهكان. هەروەها له تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكهدا باس له ئامادهكارييهكانى پارێزگاى ههولێر بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان و بانگهشهى ههڵبژاردن كراوە. هەروەها نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له گرنگيى سهرخستنى ههڵبژاردن و بهڕێوهچوونى شارستانييانهى بانگهشهى ههڵبژاردن كردهوه، ئاماژهى به رۆڵى لايهنه پهيوهنديدارهكانیش كرد. ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمە یەکەم سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نییە و رۆژی شەممە ١٤-٩-٢٠٢٤، وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە دهۆک و بەشداری کرد لە بینینی شانۆگەریی 'داستانی کوردستان' ماوەی چەند ڕۆژێکە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان، دەستی کردووە بە سەردان و بەسەرکردنەوەی فەرمانگەکانی سەر بە هەرێمی کوردستان، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بهرپرسانی فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی ئیدارەکە كۆبووهوه و له كۆبوونهوهكهدا سهرپهرشتيار و بهرپرسانى ئيدارهى زاخۆ، پوختهيهكيان دهربارهى كار و پرۆژه و چالاكييهكانيان و ڕەوشی کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکان لهناو شارى زاخۆ و سنوورى ئيدارهكه بەگشتی خستهڕوو، ههروەها باسيان له پلانى كار و پرۆژهكانى داهاتوويان كرد. جێگەی ئاماژەیە، سەبارەت به هەڵبژاردنی پهرلهمانى كوردستانيش کە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، بەڕێز سەرۆکی هەرێمى كوردستان، هیوای خواست پرۆسەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەبچێت و جەختی لهوه كردهوه كه هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییيه یاساییيەکان و هێمن ڕاگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن بن. ئەوەش لە کاتێکدایە تائێستا دیارنییە، ئەم سەردانیکردنەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ فەرمانگە حکومییەکان و سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات یاخود تەنها سەردانییەکانی تەنها لە سنووری پارێزگای هەرلێر و دهۆکدا سەردانییەکانی دیاریکراو دەبێت.
هاوڵاتی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندنی بەخشینی مینحە و پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکاران بەردەوام دەبێت و زیاتر لە دو ملیۆن و 300 هەزار قوتابی لێ سودمەند دەبن، هاوکات هەڵمەتێکیان دەستپێکردوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی لە خوێندن دابڕاون. وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بودجەی 85 ملیار دیناری عێراقیی بۆ مینحەی خوێندکاران تەرخان کردوە و بەپێی چەند مەرج و رێکارێک بەسەر خوێندکارانی کەمدەرامەت و هەژار و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن، دابەشکردنی مینحەکەش دەستپێدەکات، هەر خوێندکارێک بڕی 200 هەزار دیناری پێدەدرێت، بەخشینی مینحەکەش بۆ دو جارە، مانگی ئەیلول مینحەی یەکەم و مانگی ئازاریش مینحەی دوەمیان پێدەبەخشرێت.
هاوڵاتی سیاسەتمەدارێكی سەربەخۆ ڕایگەیاند، داوا لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەكەم، بەهۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی وڵاتەوە لێپرسینەوە لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی دەركراوی پەرلەمانی عێراق بكات، دەشڵێت، دەبێت لێكۆڵینەوە لە سەروەت و سامانە زۆرەكەی بكرێت. عائد هیلالی ڕایگەیاندووە، تا ئێستا حەلبووسی بەهەمان خەیاڵی پلە و پۆستی پێش دوورخستنەوەی لە پەرلەمان دەژى، لێدوانەكانی ئەم دواییەشی ئاماژەن بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتێكی سەرلێشێواوی بووە و خەریكە پێگەی سیاسی خۆی لەدەست دەدات، حەلبووسی دەیەوێت لەڕێگەی ئەم لێدوانانەوە بەشێك لە دەسەڵاتەكان بەدەستبهێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێككەوتنێك لەنێوان حەلبووسی و لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە، بۆ كاندیدكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك پەرلەمان، بە مەبەستی ئەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان هەمووار بكاتەوە و چانسی سوودانی بۆ دووبارە بوون بە سەرۆكوەزیران نەهێڵێت. وتیشی: نابێت حەلبووسی لەبیری بچێت، كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراوە، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی ساختەكارییەوە، قسەكانیشی لەسەر بودجە دوورە لە ڕاستییەوە، داوا لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەكەم، بەهۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی وڵاتەوە لێپرسینەوە لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی دەركراوی پەرلەمانی عێراق بكات. باسی لەوەشكرد، حەلبووسی لەسەر حیسابی پارەی گشتی زۆر دەوڵەمەند بووە، دەبێت لێیى بپرسرێت: ئێوە ئەم پارەیەتان لە كوێوە دەست كەوتووە، هەروەها دەبێت دادگا لێكۆڵینەوە لە سەروەت و سامانە زۆرەكەی بكات. لە كۆتاییدا وتی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەری عێراق بە پەلە لێپرسینەوە لە حەلبووسی بكات لەسەر سامانە گەورەكەی، نابێت بە ئازادیی لە دەرەوە بێت، چونكە تۆمەتبارە بە تاوانی ساختەكاری، ئەم بابەتەش لە دژی سەلمێنراوە، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش دەبێت دادگایی بكرێت. ڕۆژی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەكە لە محەمەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش ڕاستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو كێشانەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لەماوەی ڕابردوو لە نێوانیان ڕوویاندا.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە 91 ملیار دیناری دیکەی پشکی گەنجینەی فیدراڵیی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق. ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢-٩-٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ." بەگوێرەی راگەیێنداراوەکە، بڕی پارەکە ٩١ ملیار و ١٥١ ملیۆن و ٧٨٤ هەزار دینارە بۆ مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٤؛ پارەکەش خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. رۆژی ١ـی ئابی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە ٧٤ ملیار دیناری وەکو پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابووری خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. هەروەها رۆژی ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٧٠ ملیار دیناری بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاداری ٢٠٢٤ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. هەروەها ئەمڕۆ ٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤ـە، تاوەکو ئێستا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئابییان وەرنەگرتووە، هەر ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیاریدا زیاتر لە ٥٧٢ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.
هاوڵاتی هێڵی ئاسمانی ئێران (هۆما)، داوای لە سەرنشینانی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و بەیروت کرد، لە کاتی گەشتەکانیاندا خۆیان لە هەڵگرتنی ئامێرەكانی"پەیجەر و بێتەل" بپارێزن. بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێڵی ئاسمانی ئێران، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "داوا لە سەرنشینانی گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانی وڵاتەكەی دەکات، لەگەشتەكانی نێوان تاران و بەیروت و بە پێچەوانەشەوە، خۆیان لە هەڵگرتنی شەحن و ئامێرە بێ وایەرەکان (پەیجەر و بێتەل) بەدور بگرن". ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سنوردارکردنە تەنانەت بۆ بارهەڵگر، جانتا و جانتای دەستی کە بە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت تێدەپەڕن جێبەجێ دەکرێت. ئەوە لەكاتێكدایە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان ڕۆژی پێنجشەممە، داوای لە سەرجەم هێڵەکانی فڕۆکەوانی کرد کە لە لوبنان کاردەکەن، سەرنشینەکان ئاگادار بکەنەوە کە هەڵگرتنی هەر جۆرە ئامێرێکی پەیوەندیکردن قەدەغەیە. پێشتریش هێڵی ئاسمانی قەتەر لە ڕاگەیاند، هیچ سەرنشینێک مافی هەڵگرتنی هیچ جۆرە ئامێرێكی پەیجەر و وایەرلێس (واکی تۆکی) و کەرەستەی هاوشێوەی نییە لە گەشتەکانیدا و قەدەغەیە سەرنشینەکان ئەو ئامێرانە یاخود ئامێری هاوشێوەیان لە فڕۆکەدا یان لەناو جانتاکانیاندا هەڵبگرن.
هاوڵاتی بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، هەروەها خێرایی با زیاددەکات. لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ”ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە لەسەر ناوچە سنوورییەکان، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە”. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی خێرای با، پلەکانی گەرماش بە گشتی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە”.
بەیانی ئەمرۆ، بڕی ٥٧٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم. سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕایگەیاند، بەر لە گەیشتنی نوسراوەکەیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ داواکردنی ئەو پارانەی لە مانگی دوو تا حەوتی ئەمساڵ ڕاگیرابوو کە بڕەکەی ٨٦٠ ملیار دینارە، بەشێک لە پارەی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم کرا. وتیشی، بەیانی ئەمڕۆ نوسراوی خەرجکردنی گوژمەی یەکەمی ئەو ٨٦٠ ملیار دینارە گەیشتوەتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە بڕەکەی ٥٧٠ ملیار دینارە. ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ تەواوکردنی پارەی تەواو بۆ مووچەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی ٢٩٠ ملیار دینار کورتهێنانی هەیە. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو بڕە پارەیەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردویەتی، تەواوکاری پارەی مووچەی مانگی حەوتە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی پێ دابەشدەکات. سەرچاوە - میدیای گۆڕان
هاوڵاتی ڕێكخراوی فریاگوزاری ئێران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە كانێكی خەڵوز لە باشووری پارێزگای خوراسانی ئێران ٣٠ كەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ كەسى دیكەش بریندار بوون. لە ڕگەیاندراوەكەدا هاتووە، شەوی ڕابردوو، بەهۆی تەقینەوەی كانێكی خەڵوز لە پارێزگای خوراسانی باشوور ئێران ٣٠ كەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ كەسى دیكەش بریندار بوون. هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، شەش تیمی فریاگوزاری سەر بە مانگی سووری پارێزگای خوراسان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون. محەمەد عەلی ئاخوندی، بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەكانی خۆراسانی باشوور بە ئاژانسی ئێرنای ڕاگەیاندووە، شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەك لە دوو بلۆكی C و B كانێكی خەڵووزی سنووری شاری تەبەس ڕووی داوە.
هاوڵاتی کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەیی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ یەک شەممە بە بەشداری زیاتر لە ١٢ ملیۆن خوێندکار ساڵی نوێی خوێندن دەستێدەکات. ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن لە ئەمساڵدا زۆر باشترە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و کتێبی نوێ چاپکراوە، چەند ئامێرێکیش بۆ خوێندنگەکان دابینکراون. هەروەها جەختیشی کردەوە، کە ھەوڵی بەردەوام ھەیە بۆ کردنەوەی خوێندنگەی نوێ لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندندا و بەپێی ئەو بەرنامەیەی حکومەت دایناوە ھەزار خوێندنگە لە عیراق دروستدەکرێت. سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن بە بەشداری زیاتر لە ١٢ ملیۆن خوێندکار دەستپێدەکات و خوێندکارانی قۆناغی یەکی بنەڕەتی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار خوێندکار دەبن.
هاوڵاتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکی تایبەتدا، لەگەڵ کەناڵی الحدث عێراقی، لە وەڵامی بە قاچاخبردنی نەوت بۆ دەرەوە و بەبێ ئاگاداری بەغدا، دەڵێت: ئەو قسانە دوورن لە ڕاستیەوە کێ وا دەڵێت با بەڵگە بخاتە ڕوو نەوەک لە خۆوە قسە بکات. هاوکات پەرلەمانتاری عێراقی مستەفا سەنەد، وەڵامی ئەو وتەیەی مەسرور بارزانی، لە پەڕەی تایبەتیی خۆی داوەتەوە و دەڵێت: من بەڵگەم لایە و سکاڵام لەسەر تۆمار کردوویت، من چاوەڕێی وەڵامی دادگام.
هاوڵاتی دەستەى دەستپاکى عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی پێشێلکاری لە گرێبەستێکی یاساییدا، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ ئەندامی پێشووی فرۆکەخانەکەدا سەپێنرا. دەستەی دەستپاکی عێراق سەبارەت بە سزادانی چوار بەرپرسی عێراقی بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو. دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاوی کردەوە، بەهۆی پێشێلکردن لە گرێبەستی ئامادەکردنی بەیاننامە بۆ درووستکردنی ڕێرەوی نوێی فڕین بۆ فرۆکەخانەی نەجەف و ڕێرەوی تاکسییەکان، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ (فائید کازم شەمەرى) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ لە ئەندامانی پێشوی فرۆکەخانەکە لە ئامادە نەبونی خۆیاندا سەپاندوە. دەشڵێن، گرێبەستەکە بە بڕی ٧١ ملیۆن و ٧٩٨ هەزار دۆلار بووە، پڕۆژەکە وەک تەندەرێکی گشتی ڕانەگەیەندراوە، بەڵکوو بە مەبەستی ئەوەی شوێنێک بۆ زۆرترین ژمارەی ڕکابەرەکان تەرخان بکرێت بە پێشێلکردنی ڕوونی رێنماییەکان. ئاماژە بەوە شکراوە، جگە لە سزای ١٠ ساڵ زیندانی لە بەرنبەردا هەریەکە لە سەرۆکی پێشووی دەستەی بەرێوەبردنی فرۆکەخانەی نەجەف و سێ ئەندامی دەستەی کارگێری بە بڕى ١٠ ملیۆن دینار سزادران.