هاوڵاتی - بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پێویستی بە یاسای نوێی هەڵبژاردن هەیە. - بەڵام لەئەگەری هەر روداوێکی کتوپڕدا هەڵبژاردنەکە دوادەخرێت. مەشهەدانی ڕایگەیاند هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دوادەخرێت ئەگەر روداوێکی کتوپڕ روبدات. مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ساڵی ئایندە ئەنجامبدرێت، دوادەخرێت ئەگەر روداوێکی کتوپڕ روبدات. وتیشی: بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پێویستی بە یاسای نوێی هەڵبژاردن هەیە بەڵام لەئەگەری هەر روداوێکی کتوپڕدا هەڵبژاردنەکە دوادەخرێت.

هاوڵاتی - ئەو هەواڵانەى بڵاوکراوەتەوە لەبارەى نەبوونى پارەى نەختینە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران، بەتەواوەتى ناراستن. - هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ گرەنتیکردنى بەردەوامبوونى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن. وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند کۆی ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە نەبوونى پارەى نەختینە دەکات بۆ دابەشکردنى مووچە. وەزارەتى دارایى عێراق لە رونکێدنەوەیەکدا، رایگەیاند: ئەو هەواڵانەى کە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەبارەى نەبوونى پارەى نەختینە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران، بەتەواوەتى ناراستن. وەزارەتى دارایى عێراق جەخت لە پابەندبوونى دەکاتەوە بە پارەدارکردنى مووچەى فەرمانبەران و دەڵێت: فەرمانگەى ژمێریاریى وەزارەت هەستاوە بە پارەدارکردنى مووچەى سەرجەمى وەزارەت و فەرمانگەکان بۆ مانگى کانوونى یەکەم بەگوێرەى ئەو خشتەیەى بۆیان دانراوە. راشیگەیاند: هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ گرەنتیکردنى بەردەوامبوونى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن.
هاوڵاتی -به فهرمی ڕاگهیهندراوه كه نهتهنیاهۆ تووشی شێرپهنجهی بووه. - سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل بههۆی گهورهبونی پرۆستاتهكهیهوه نهشتهرگهری بۆ كراوه. پزیشكهكانی بنیامین نهتهنیاهۆ سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ڕایانگهیاند، نهتهنیاهۆ توشی شێرپهنجهی قۆناغی سێیهمی پرۆستات بوه. كهناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویكردهوه، "به فهرمی ڕاگهیهندراوه كه نهتهنیاهۆی تهمهن 75 ساڵ توشی شێرپهنجهی پرۆستات بوه". سهرۆكی تیمی پزیشكی سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ڕایگهیاند، نهتهنیاهۆ توشی شێرپهنجهی قۆناغی سێی پرۆستات بوه. دوێنێ شهممه نوسینگهی نهتهنیاهۆ ئاشكرایكردبوو، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یهكشهممه بههۆی گهورهبونی پرۆستاتهكهیهوه نهشتهرگهری بۆ كراوه. له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه، رۆژی چوارشهممهی رابردو، نهتهنیاهۆ له نهخۆشخانهی ههداسا پشكنینی بۆ كرا و دهركهوت، ههوكردن له بۆری میزی ههیه ئهوهش بههۆی گهورهبونی پرۆستاتهكهیهوه دروستبوه.
هاوڵاتی - راگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان دەگەرێتەوە بۆ نەمانی رێگەی وشکانی و ئاسمانی. - لە ئێستادا هیچ رێگەیەک نییە تا هاوکاری مرۆییان پێبگەیەنین. هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان راگیرا. زێدان خەڵەف عەتوانی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ مافی مرۆڤ، ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند: راگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان دەگەرێتەوە بۆ نەمانی رێگەی وشکانی و ئاسمانی. عەتوانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتیشی: لە ئێستادا هیچ رێگەیەک نییە تا هاوکاری مرۆییان پێبگەیەنین و پێشتریش عێراق هەزاران تۆن هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە و لوبنان ناردووە.
هاوڵاتی - ئێمە ئەمڕۆ لەبەر دەرگای قۆناخێکی نوێ وەستاوین کە داوامان لێدەکات بە لەخۆبردوویی و ئازایەتی و بەهێزییەوە سووریای داهاتوو بونیات بنێینەوە. - پابەندبین بە کولتووری دیالۆگ و کرانەوە بەرەو ئەوی دیکە. - لەم قۆناخەدا وەکو مەسیحی رۆڵێکی گرنگ و جەوهەریمان لەپێشە، ئەویش هاوکاریکردنە لەگەڵ هەمووان بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم نیشتمانە. پەتریارک و سەرۆکی کەنیسەکانی سووریا داواى كرد دەست بە دیالۆگێکی نیشتمانیی گشتگیر بکرێت کە هەموو چین و پێکهاتەکان لەخۆبگرێت و متمانە و پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی بەهێز بکات و رەگوڕیشەی ململانێکان چارەسەر بکات. ئەمڕۆ یەکشەممە، پەتریارک و سەرۆکی کەنیسەکانی سووریا راگەیێندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی دخۆی ئێستای وڵاتەکە بڵاوکردەوە و دەڵێن: "ئێمە ئەمڕۆ لەبەر دەرگای قۆناخێکی نوێ وەستاوین کە داوامان لێدەکات بە لەخۆبردوویی و ئازایەتی و بەهێزییەوە سووریای داهاتوو بونیات بنێینەوە و پابەندبین بە کولتووری دیالۆگ و کرانەوە بەرەو ئەوی دیکە، قۆناخێک کە داوا لە هەمووان دەکات دانایی و لەسەرخۆیی و دووربینی بنوێنن و خۆ نەخزێننە نێو ناکۆکی بێهوودە و دووربین لە پۆپۆلیزم و گۆشەگیری." راگەیێندراوەکە لەلایەن یۆحەنای دەیەم، پەتریارکی ئەنتاکیە و سەرجەم رۆژهەڵات بۆ رۆمی ئۆرتۆدۆکس، ئیغناتیۆس ئەفرامی دووەم، پەتریارکی ئەنتاکیە و سەرجەم رۆژهەڵات بۆ سریانی ئۆرتۆدۆکس و سەرۆکی باڵای کەنیسەی سریانی ئۆرتۆدۆکس لە جیهان هەروەها یوسف عەبسی، پەتریارکی ئەنتاکیە و سەرجەم رۆژهەڵات بۆ رۆمی مەلەکی کاسۆلیک بڵاوکراوەتەوە. لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێن: "لەم قۆناخەدا وەکو مەسیحی رۆڵێکی گرنگ و جەوهەریمان لەپێشە، ئەویش هاوکاریکردنە لەگەڵ هەمووان بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم نیشتمانە." دەشڵێن: "بەرپرسیارێتیی رووحی، ئەخلاقی و نیشتمانیمان داوامان لێدەکات هەمیشە دەنگی راستی زاڵ بکەین و داکۆکی لە کەرامەتی مرۆڤ بکەین لە هەموو بارودۆخێکدا، بە هێزەوە هەوڵ بدەین بۆ پشتیوانیکردن لە رەوتی دیموکراسی و ئازادی و سەربەخۆیی و ئاشتی کە مافەکان و کەرامەتی هەموو سوورییەکان دەستەبەر بکات."
هاوڵاتی - ئەمڕۆ 96 هاووڵاتى عێراقى کە لە سووریا بوون گەڕانەوە. - ئەو هاوڵاتیە عێراقییانە لە شارەکانى گرێسپى و سەرێکانی رۆژئاواى کوردستان و ئیدلب و عەزازى سووریا بوون. - زۆرینەیان خەڵکى سنوورى پارێزگاى نەینەوا بوون. دووەم کاروانى هاوڵاتیانى عێراقى لە سووریا لەڕێگەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیلى هەرێمى کوردستانەوە گەڕانەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلى جەهانگیر، وتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق وتى: ئەمڕۆ 96 هاووڵاتى عێراقى کە لە سووریا بوون، لە خاکى تورکیاوە و لەڕێگەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیلى هەرێمى کوردستانەوە گەڕانەوە. بە وتەى عەلى جەهانگیر، ئەو هاوڵاتیە عێراقییانە لە شارەکانى گرێسپى و سەرێکانی رۆژئاواى کوردستان و ئیدلب و عەزازى سووریا بوون و زۆرینەیان خەڵکى سنوورى پارێزگاى نەینەوا بوون. دواى رووخانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا، ئەوە دووەم کاروانى هاوڵاتیانى عێراقە کە لە سنوورى ئیبراهیم خەلیلەوە بگەڕێنەوە. پێشتر لە 26ـی کانوونی یەکەم، 126 هاوڵاتی دیکەى عێراقی بە هەمان رێگە لە سووریاوە گەڕابوونەوە. راشيگەیاند: ئەو هاوڵاتیە عێراقییانەى دەگەڕێنەوە، لە خێوەتگەیەکى سەر سنوورى سووریا و تورکیا کۆدەکرێنەوە و دواتر لە رێگەى باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە ناوەکانیان دەنێردرێن بۆ ئەوەى لەلایەن هەرێمى کوردستان و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراقەوە وردبینیى ئەمنییان بۆ بکرێت، پاشان رێگەیان پێبدرێت دەربازى دەروازەى سنووریى ئبیراهیم خەلیل ببن. وتيشى: "ئەو هاوڵاتیانە راستەوخۆ و بەبێ وەستان دەبرێنە دەروازەى پردى موسڵ لە نەینەوا و لەوێش لەڕووی ئەمنییەوە لەو هاووڵاتییانە دڵنیا دەبنەوە، بەرلەوەى رێگەیان پێبدرێت بچنە پارێزگاکەوە".

هاوڵاتی -دەستگیرکردنی لەدەرەوەی سنوری عێراق ئەنجامدراوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکایەتی پرۆسە هاوبەشەکان. - دەزگای هەواڵکری توانیویەتی دەستگیری بکات، کە پێشتر لەلایەن دادگای عێراقەوە داواکراو بووە. دەزگای هەواڵگری عێراق تیرۆریستێکی دەستگیرکرد کە لە تاوانی سبایکەردا دەستی هەبووە. سەرۆکایەتی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند بەپێی زانیاری هەواڵگری تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە کە لە تاوانی سبایکەر دەستی هەبووە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: دەستگیرکردنی لەدەرەوەی سنوری عێراق ئەنجامدراوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکایەتی پرۆسە هاوبەشەکان، دەزگای هەواڵکری توانیویەتی دەستگیری بکات، کە پێشتر لەلایەن دادگای عێراقەوە داواکراو بووە.

هاوڵاتی - هێزە کوردییەکانیش دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگرییەوە. - دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن. - کوردیش بەشێکە لە پێکهاتەکانی وڵات. ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند دژی دابەشبوونی سوریاین و فیدراڵی رەتدەکەینەوە هەڵژاردنیش چوار ساڵی تر دەکرێت. ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "العربية" رايگەیاند: هەڵبژادن لە سوریا چوار ساڵی پێدەچێت و نوسینەوەی دەستوریش سێ ساڵی دەوێت. وتیشی دەستەی تەحریر شام هەڵدەوەشێتەوە و هێزە کوردییەکانیش دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگرییەوە. شەرع رایگەیاند دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی باکوری رۆژهەڵاتی سووریا و کوردیش بەشێکە لە پێکهاتەکانی وڵات. هەر لەو چاوپێکەوتنەی ئەحمەد شەرع دابەشبوونی سووریای بەهەموو جۆرێک رەتکردەوە و دژی سیستمی فیدراڵی وەستایەوە.
هاوڵاتی - ئیسرائیل وەڵامی داوایەکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیای نەداوەتەوە. - سەبارەت بە پێکهێنانی هەماهەنگی لەگەڵ سوپای ئیسرائيل لە ناو خاکی سووریادا. ئیسرائیل داوایەکی ئەردۆغان بۆ بەستنی هەماهەنگی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لەناو خاکی سووریا ڕەتدەکاتەوە. کەناڵی 12 ئیسرائیل بڵاویکردەوە: ئیسرائیل وەڵامی داوایەکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیای نەداوەتەوە سەبارەت بە پێکهێنانی هەماهەنگی لەگەڵ سوپای ئیسرائيل لە ناو خاکی سووریادا. ئەو کەناڵە دەڵێت ئەردۆغان پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە کردووە و داوایکردووە سوپای ئیسرائیل و هێزە ئەمنیەکانی لەناوخاکی سووریادا لەگەڵ تورکیا هەماهەنگی بکەن، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلیش وەڵامی داواکەی ئەردۆغانیان نەداوەتەوە.

هاوڵاتی - ههنیه چەند جارێک بینراوە کە دەچێتە هەمان شوێن لە تاران و لە یەک ژوردا ماوهتهوه. - مۆساد بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە ژورەکەیدا دانرابو ههنیهی تیرۆرکرد. - شەوی تیرۆرکردنی ههنیه، ئەیرکۆندیشنی ژورەکەی تێکچوه، ئەوەش دەبووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەرکەکە، بەڵام ئێرانییەکان چاکییان کرد. کەناڵی 12ی ئیسرائیلی زانیاری نوێی سەبارەت بە تیرۆرکردنی ئیسماعیل ههنیه، سهرۆكی پێشوی مهكتهبی سیاسی بزوتنهوهی حهماس له تاران ئاشكرا دەكات. کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندوە، "ههنیه چەند جارێک بینراوە کە دەچێتە هەمان شوێن لە تاران و لە یەک ژوردا ماوهتهوه، مۆساد بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە ژورەکەیدا دانرابو ههنیهی تیرۆرکرد. جەختیشی لەوەکردەوە کە "بۆمبەکە لەناو ژوری ههنیه پێش دەستپێکردنی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دانراوه". ئاماژەی بەوەشکردوە، کە "شەوی تیرۆرکردنی ههنیه، ئەیرکۆندیشنی ژورەکەی تێکچوه، ئەوەش دەبووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەرکەکە، بەڵام ئێرانییەکان چاکییان کرد". وتيشى: ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی ههنیه یەکێک بو لە قورسترین و مەترسیدارترين ئەرکەکان بهڵام تیمی مۆساد ئهركێكی ههستیار و گرنگی ئهنجامدا. 31ی تهموزی ئهمساڵ ئیسماعیل ههنیه و دوو له پاسهوانهكانى لهنێو شوێنى حهوانهوهى خۆیاندا له تاران به موشهك لهڕێگهى فڕۆكهى بێفڕۆكهوانه كرانه ئامانج و گیانیان لهدهستدا، دواتر ئیسرائیل بهرپرسیارێتی خۆی له هێرشهكه ڕاگهیاند.