هاوڵاتی - لە نێوان 8 بۆ 26ـی ئەم مانگه نزیکەی 18 هەزار سوورى بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە. - لەوانەی چوونەتەوە، دوو هەزار و 300 کەسیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون. مازن فەرایا وەزیری ناوخۆی ئوردن ڕایگەیاند لەم مانگەدا نزیکەی 18 هەزار هاوڵاتی سووری بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە. مازن فەرایا، دەڵێت: لە نێوان 8 بۆ 26ـی ئەم مانگه نزیکەی 18 هەزار سوورى بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە. بەوتەی فەرایا، لەوانەی چوونەتەوە، دوو هەزار و 300 کەسیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون. عەمان دەڵێت، لەوکاتەوەی جەنگی ناوخۆی سووریا لە 2011 دەستی پێکرد، ئوردن نزیکەی 1.3 ملیۆن هاووڵاتی سوورى لەخۆگرت، لەو ژمارەیە 650 هەزار خێزان لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون. له 8ـی کانوونی یەکەم دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی رووخێنرا و توانییان بەبێ بەرپەچدانەوە بچنە نێو دیمەشق و کۆتایی بە حوکمی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بهێنن.

هاوڵاتی -زیاتر لە 200 خێمەی خێزانی لە کەمپەکانی ئیدلب و لادێکانی باکوری حەلەب زیانیان بەرکەوتووە. - لافاو و بای بەهێز زیاتر لە هەشت هەزار و 800 چادری خێزانی لەناوبردوە. - لە زستانی ئەمساڵدا بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، نزیکەی 730 هەزار کەس کە لە ناو خێوەتەکان و لە کەمپەکانی سووریادا دەژین، لە زستانی ئەمساڵدا بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن. نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان (OCHA) لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نزیکەی 730 هەزار کەس کە لە ناو خێوەتەکان و لە کەمپەکانی ئاوارەکانی باکوری ڕۆژئاوای سووریا دەژین، لە زستانی ئەمساڵدا بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن، لەنێویاندا لافاو گرفتی گەورەی دروستكردوە. ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 200 خێمەی خێزانی لە کەمپەکانی ئیدلب و لادێکانی باکوری حەلەب زیانیان بەرکەوتوە، بەهۆی لافاوێکەوە کە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕدا دروستبوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لافاو و بای بەهێز زیاتر لە هەشت هەزار و 800 چادری خێزانی لەناوبردوە، لەنێویاندا نزیکەی دو هەزار چادر کە بەتەواوی لەناوچون، لە 260 کەمپدا". ئەوەشی خستەڕو، لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد لە سووریا، بەهۆی ڕوداو و شەڕەكانی ئەو وڵاتەوە، زیاتر لە 70 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا 10 منداڵ و پێنج ژن هەیە، جگە لە برینداربونی دەیان کەس. نەتەوە یەكگرتوەكان ڕونیكردوەتەوە، پسپۆڕانی مین لە 26ی ئەم مانگەوە 109 کێڵگەی مینی نوێیان لە ئیدلب، حەلەب، حەما و لازقیە دەستنیشانکردوە، تا ئێستا شارەزایان زیاتر لە 850 پارچە تەقەمەنییان لەناوبردوە.

هاوڵاتی - هۆشداریدا لەو زیندانانەی تیرۆرستانی داعشی تێدایە. - هەر جۆرە هەڵهاتنێک لە زیندانەکان دەبێتە مایەی مەترسی بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی عێراق. - بەشار ئەسەد داوایلێکردووە عێراق هێزی سەربازی بۆ سووریا بنێرێت بەمەبەسی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن. محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند بەشار ئەسەد داوای کرد هێزی سەربازی بۆ سووریا بنێرین ئێمەش ڕەتمانکردەوە. محەمەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی " الحدث" هۆشداریدا لەو زیندانانەی تیرۆرستانی داعشی تێدایە و داوای تۆکمەکردنی تەواوی کرد و دەڵێت هەر جۆرە هەڵهاتنێک لە زیندانەکان دەبێتە مایەی مەترسی بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی عێراق. سودانی ئاشکراشی کرد بەشار ئەسەد داوایلێکردووە عێراق هێزی سەربازی بۆ سووریا بنێرێت بەمەبەسی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، ئەمانیش ئەو داوایەیان ڕەتکردووەتەوە.

هاوڵاتی - پێویستە پشتیوانی لە دهستهی لێپرسینهوه و دادپهروهری بکرێت بۆ ریشهكێشكردنی ئهندامانی پێشوی حزبی بهعس. - بۆ پاراستنی ئهزمونی دیموكراسی و پاراستنی دهستكهوته دهستوریهكان، پێویسته پاڵپشتی ئهو دهستهیه بكرێت. نوری مالیكی سهرۆكی ئیئتلافی دهوڵهتی یاسا ڕایگەیاند بۆ رێگری کردن لەگەڕانەوەی حزبی بەعس پێویستە پاڵپشتی لە دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری بکرێت. نوری مالیكی ئهمڕۆ پێنجشهممه رایگەیاند پێویستە پشتیوانی لە دهستهی لێپرسینهوه و دادپهروهری بکرێت بۆ ریشهكێشكردنی ئهندامانی پێشوی حزبی بهعس. دەشڵێت: بۆ پاراستنی ئهزمونی دیموكراسی و پاراستنی دهستكهوته دهستوریهكان، ڕێگریكردن له گهڕانهوهی حزبی بەعس، پێویسته پاڵپشتی ئهو دهستهیه بكرێت و بههێزبكرێت و ڕۆڵی خۆی له ڕوبهڕوبونهوه و پاراستنی دامودهزگاكانی دهوڵهت له دزهكردنی بهعس و گهڕانهوه بۆ ژیانی سیاسی و ههمو بوارهكانی تری ژیان دهبێت بهردهوام بێت.
هاوڵاتی - کەمتر لە ساڵێک مقاوەمە لە سووریا بە شێوەیەکی جیاواز زیندوو دەبێتەوە. - لاوان و گەلی سووریا جارێکی تر مقاوەمە زیندوو دەکەنەوە. موحسین رەزائی ئەندامی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند لاوان و گەلی سووریا جارێکی تر مقاوەمە زیندوو دەکەنەوە. موحسین رەزائی لە توێتێکدا دەڵێت: لاوان و گەلی سووریا جارێکی تر مقاوەمە زیندوو دەکەنەوە و بێدەنگ نابن لە ئاست داگیرکاری دەرەکی. وتيشى: کەمتر لە ساڵێک مقاوەمە لە سووریا بە شێوەیەکی جیاواز زیندوو دەبێتەوە و بە رووی پیلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەوەستنەوە.
هاوڵاتی - وڵاتانی هاریکاری کەنداو داوای پاراستنی سەروەری و یەکێتی خاکی سووریا دەكەن. - داواشی لە سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کرد بەرژەوەندی باڵای وڵات لەبەرچاوبگرن. - لەگەڵ دەستپێکردنی وتوێژی نیشتیمانی گشتگیر بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری. ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری سووریا رەتدەکاتەوە و داوای هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان دەکات. لەکۆبوونەوەی وڵاتانی هاریکاری کەنداو کە ئەمرۆ لە کوەیت بەرێوەچوو داوای پاراستنی سەروەری و یەکێتی خاکی سووریا دەکات و هەموو جۆرە دەستوەردانێک لە کاوباری ناوخۆی ئەو وڵاتە رەتدەکاتەوە. ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە بەیاننامەیەکدا داواشی لە سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کرد بەرژەوەندی باڵای وڵات لەبەرچاوبگرن و یەکێتی ریزەکانیان بپارێزن، لەگەڵ دەستپێکردنی وتوێژی نیشتیمانی گشتگیر بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.

هاوڵاتی - سودانی داوای کرد بە وردی چاودێری جموجووڵەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە بکەن لەناو عێراقدا. - حکومەتی عێراق بە پێی یاسا کارپێکراوەکان هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو حزبەدا دەکات. جموجووڵەکانی حزبی بەعس حکومەتی عێراقی نیگەران کردووە و سودانی داوادەکات بە وردی چاودێری بکرێن. محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد بەدری سەرۆکی دەستەی نیشتمانی لێپرسینەوە و دادپەروەری داوای کرد بە وردی چاودێری جموجووڵەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە بکەن لەناو عێراقدا. وتیشی: حکومەتی عێراق بە پێی یاسا کارپێکراوەکان هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو حزبەدا دەکات کە بووە هۆی کاولکاری لە وڵات و لەناوبردنی رۆڵەکانی.
هاوڵاتی -مۆسکۆ دیبلۆماتەکانی خۆی لە دیمەشق نەکشاندوەتەوە. - باڵیۆخانەکەیان هاوشێوەی سەرجەم باڵیۆزخانەکانی تر لە سووریا کاری ئاسایی خۆیان دەکەن. سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و رووسیا بە ستراتیجی و دوور مەودا لەقەڵەمداوە. لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: مۆسکۆ دیبلۆماتەکانی خۆی لە دیمەشق نەکشاندوەتەوە و باڵیۆخانەکەیان هاوشێوەی سەرجەم باڵیۆزخانەکانی تر لە سووریا کاری ئاسایی خۆیان دەکەن.
هاوڵاتی - شاندێکی حکومەتی عێراق لە دیمەشق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە. - مەبەست لەو سەردانە تاوتوێی ئاسایشی سەرسنوری هەردوو وڵات و سەقامگری سووریایە. بۆ تاوتوێی ئاسایشی سەر سنورەکان، بۆ یەکەمجار شاندێکی فەرمی عێراق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە. باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی حەمید شوتری سەرۆکی دەزگای هەوڵگری عێراق لە دیمەشق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە. وتیشی: مەبەست لەو سەردانە تاوتوێی ئاسایشی سەرسنوری هەردوو وڵات و سەقامگری سووریایە لەدوای روداوەکانی ئەو وڵاتە.
هاوڵاتی - هێزەکانیان لە بۆسەیەکدا ژن و پیاوێکیان لە ناوچەی ئەعزەمییەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە. - پلانیان داناوە بۆ فرۆشتنی دوو منداڵ هەریەکەیان بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار. - تەمەنی منداڵەکان لە نێوان هەشت مانگ بۆ ساڵێکە. لە بەغدا ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە بە نیازبوون دوو منداڵ بە بڕی ٤٠ ملیۆن دینار بفرۆشن. سەرچاوەیەکی ئەمنی شاری بەغدا ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند هێزەکانیان لە بۆسەیەکدا ژن و پیاوێکیان لە ناوچەی ئەعزەمییەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە کە پلانیان داناوە بۆ فرۆشتنی دوو منداڵ هەریەکەیان بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار. ئەو سەرچاوەیە وتیشی تەمەنی منداڵەکان لە نێوان هەشت مانگ بۆ ساڵێکە، ئەو کارەشیان دەچێتە چوارچێوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە.