ئایا بەڕاستی ئەمە کۆتایی شەڕی غەززەیە؟

2 كاتژمێر لەمەوپێش



نووسین: عەبدولڕەحمان ڕاشد
وەرگێڕان: ئەحمەد ڕەسوڵ

زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی چاوەڕێی هەڵهاتنی خۆر و کۆتایی هاتنی ئەم شەو درێژ و تاریکە دەکەن کە ترسناکترین شەڕە لە مێژووی فەلەستیندا. لە بەرامبەر ئەم ساتەوەختە گرنگەدا کە ڕۆژی دووشەممە لە واشنتۆن ڕاگەیەندرا، کە لەپێشماندایە، هیوایەکی نزیک و ئاڵنگارییە دوورەکان،

دیارترینی ئەم ئاڵنگارییانە ڕازیبوونی حەماس و ئیسرائیلە بە کۆتاییهێنانی جەنگ، یان مەرجگەلێک دەسەپێنن کە خاوەخاو دەکەن بە دانوستانەکانی جێبەجێکردن و دەرفەتەکە لەباردەبەن؟
ئاشکرایە کە حەماسیش و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ناتانیاهۆش ڕازی نابن. حەماس ئیتر هیچ هاوپەیمانێکی نییە پشتی پێ ببەستێت. تەنانەت قەتەر و تورکیاش لەسەر ئەو پلانە ڕێککەوتوون و پشتگیریان کردووە و لەگەڵ میسر بەشداری دانوستانەکان دەکەن. ئێران لە دۆخێکدا نەماوە کە پشتیوانی لە حەماس بکات، چونکە توانای شەڕی لەدەست داوە.
ناتانیاهۆ، ناوێرێت تەحەدای سەرۆک ترامپ بکات، کە دەتوانێت لە سەرۆکایەتی بخات لە ڕێگەی پەیوەندییەکانییەوە لەگەڵ کوتلەکەی نەتانیاهۆ خۆیەوە. تەنانەت ڕەنگە کۆتاییەکەی لە زیندان بێت.

پێدەچێت حەماس چەکەکانی دابنێت و فەرماندە مەیدانییەکانی بەرەو جەزائیر یان تورکیا بڕۆن. بەڵام بەو دەستوبرد و خێراییەش نابێت. بەگشتی، گەیشتن بە لێکتێگەیشتنەکانی ئاگربەست هەروا ئاسان نییە، چونکە هەر لایەنێک بە لێکدانەوەکانی خۆیەوە پابەندە و مەرج و گەرەنتی زیاد دەکات. دەگوترێت، ئەوانەی پلانی ئاگربەست و دووبارە ئیدارەدانی کەرتی غەززەیان داڕشتووە، سوودیان لە ئەزموونەکانی پێشووی بۆسنە و تیمۆری خۆرهەڵات وەرگرتووە.

یەکەم: چاوەڕواندەکرێت ناڕەزایەتییەکانی حەماس لەبارەی هاتنە ناوەوەی هێزەکانی ئیسرائیل دەبن بۆ ئەو ناوچانەی کە پێشتر بەڕێوەی دەبردن، هەروەها ڕازی نەبێت تەنها بە وەرگرتنەوەی بارمتەکان پاشماوەی کوژراوەکان. 

دووەم: ناڕەزایەتی دەردەبڕێت لەوەی هیچ بەشدارییەکی مەدەنی نەبێت لە ئیدارەی کەرتی غەززەدا ڕەتبکرێتەوە و ئازارەکانی زیاتر دەبێت، چونکە پلانەکە داوای ڕادەستکردنی دەسەڵاتی فەلەستین دەکات خزمەتگوزارییە مەدەنییەکان: شارەوانییەکان، تەندروستی، پەروەردە، دەسەڵاتی دادوەری، و ئاسایشی مەدەنی. 

سێیەم: چۆنیەتی ئەو بەڵێنانەی کە بە بزووتنەوەی حەماس دەدرێن ڕوون نییە، لەوانەش کە ئیسرائیل لە ساڵانی داهاتوودا ڕەدووی هیچ ئەندامێکی حەماس ناکەوێت و پاکتاویان ناکات. ئەمەش ئەوەیە کە دەیان ساڵە ئیسرائیل کردوویەتی.

ناتانیاهۆش ناڕەزایەتی خۆی هەیە. ڕێککەوتنەکە ڕێگەی لێدەگرێت لە کۆنترۆڵی غەززە، وەک بەڵێنی دابوو، و ڕێگری لە ئاوارەبوونی دانیشتووانی غەززە دەکات. تەنانەت ئەوانەی کە دەرچوونیان بە ئارەزووی خۆیان پێدراوە بە ڕوونی بە دەقێک لە پلانەکەی تۆنی بلێردا هاتووە کە ئەگەر بڕیار بدەن و بگەڕێنەوە ئەوا دەست بەسەر موڵک و ماڵی ئەواندا ناگیرێت. 
جگە لەوەش ئیسرائیل پێی وایە تەواو تەنگی بە حەماس هەڵچنیوە و نزیکبووەتەوە لە حەشارگە و تونێلەکانی لە دوای دەستپێکردنی هێرشەوە بۆ سەر شاری غەززە، ئێستا دەبێت بوەستێت و بارمتەکان کە نزیکەی ٢٠٠٠ هەزار فەلەستینی دەبن، ئازاد بکات، لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی ماونەتەوە لە ژێر دەستی حەماس، چ زیندوو و چ مردوو. ئەمەش ئەو سەرکەوتنە نییە کە ناتانیاهۆ پلانی بۆ دانابوو و ڕەنگە بە خراپ بەسەریدا بشکێتەوە. 

هیوایەکی زۆر هەیە کە ئێمە شاهیدی کۆتایی جەنگەکە بین، تەنانەت بە بوونی جەمسەرە ڕەتکەرەوەکانیشدا چ لە بەرەی حەماس و چ لە بەرەی ناتانیاهۆ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار