دۆناڵد ترەمپ و جەنەڕاڵە باڵاکانی

3 كاتژمێر لەمەوپێش



خەبات کوردە

‎مانگێک زیاترە بە بڕیارێک ناوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا گۆڕاوە و دوێنێ یەکەم دیداری وەزیری جەنگ بیت هێگست و دوناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بوو لە بنکەیەکی هێزی دەریایی لە ولایەتی فێرجینا لە گەڵ زیاتر لە ۹٠٠ جەنەڕاڵی پلە بەرزی سوپای ئەمەریکادا کە چەندین ساڵە دیداری لەو شێوەیە ڕوینەداوە .! 

‎شایانی باسە تڕەمپ لە دیدارەکەیدا لە گەڵ ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بە دەستپشخەریەک و بە ۲۱ خاڵ لایەنگری خۆی بۆ وەستان و کۆتایی هێنان بە شەڕی غەزە دوپاتکردەوە و ئێستا بە پاڵپشتی تورکیا و قەتەڕ و میسڕ خەریکە شەڕ لە کەرتی غەزە بانگەوازی بۆ دەکرێ .!

تڕەمپ لەو دیدارەیدا کە لە گەڵ جەنەڕاڵەکان ئەنجامیدا بە شانازیەوە ڕایگەیاند کە جیلی شەشەمی فڕۆکە تازە و پێشکەوتوەکانیان کە لە بی ۲ ڕاپتەردا خۆیان دەبیننەوە بە سەرکەوتوویی کەوتۆتە بواری خزمەتی سەربازییەوە .

ئینجا پێدەچێ لە دوای ئەو کۆبونەوەیە کۆمەڵێ جەنەڕاڵ دوور بخرێنەوە و جەنەڕاڵی گەنج و شەڕکەری جەنگی تازە جێیان بگرنەوە و ڕاهێنان و مەشقی تازە و سەربازی زیاتر بخرێنە ناو ڕیزەکانی سوپاوە لە هەموو بوارەکانی سەربازیدا . 

شەڕی سێ ساڵەی ئۆکرانیا و ڕوسیا ئەوەی سەلماند کە گۆڕانکاری گەورە دەبێ بکرێن و شێواز و پلانەکانیش بە چەکی تازە و بیری تازە ئەنجام بدرێن . بە تایبەتیش کە درۆن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان جەنگی ئەلەکتڕۆنی لە هەموو بوارەکاندا خەریکە زۆرێک لە چەکەکان بێ کەڵک دەکات . 

میزانیەی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا بۆ ساڵی داهاتوو لە ناو کۆنگرێس هەرای ناوەتەوە لە نێوان دیموکراتەکان و کۆماریەکان و خەریکە لە چەندین تڕلیۆن دۆلار تێدەپەڕێ ، هەر بۆیەش تڕەمپ دەڵێ پێویستە عەمبارەکانی سوپا زیاتر پڕ بکرێن ، بۆ نمونە پێنج ملیار دۆلاری تەنها بۆ کڕینی چەندین جۆری گولە تۆپ بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردوە .

 هەواڵەکان وا ڕادەگەیەنن کە بڕیارە فڕۆکە هەڵگرێکی ئەمەریکا بگاتە دەریای باڵتیک و لە نزیک کەناراوەکانی سوئێد و فینلەند لەنگەر بگرێ و هەر ئەمڕۆش دانەیەکی تر گەروی جەبەل تاریقی تێپەڕاند و بەرەو قوڵایی دەریای ناوەڕاست بە ڕێگاوەیە .

بە پێی ئەوەی لایەکی کۆبونەوەی جەنەڕاڵەکان نهێنی بووە و زۆرێکیش لە چاودێران پێیان وابووە ئەو دیدارە بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکڕانیا ڕێکخراوە ، بەڵام ئاژانسی تاسی ڕووسی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بە پەلە بەرپرسێکی باڵای ئێرانی بانگێشتی مۆسکۆ کراوە و ڕوسەکان بە بەرپرسە ئێرانیەکەیان ڕاگەیاندوە کە کۆبونەوەی ئەو جەنەڕاڵانە بۆ دوبارە لێدانەوەی ئێرانە .

بە مەرجێ تڕەمپ لە کۆبونەوەکە ڕایگەیاند کە ئێران ڕازی بووە بچێتە ناو پەیماننامەی ئیبراهیمیەوە و هیچی تر دژایەتی بۆ ئیسڕائیل نیشان نەدا .

لە تورکیاش دوای ئەوەی کە ئەردۆگان لە دیدارەکەی لە گەڵ تڕەمپ ڕیسوا کرا ، خێرا سوپا بەزیوەکەیان ڕەوانەی دەوروبەری حەڵەب کردۆتەوە و خودی ئەردۆگانیش کەوتۆتەوە دژایەتی ئیسڕائیل و خۆی بە لایەنگری غەزاویەکان لە قەڵەم دەدا و کوردان لە باکوریش بە برا ناوزەند دەکا و لە ڕۆژئاڤاش بە دوژمن هەژماریان دەکات .

لە هەمانکاتیشدا دوای دەنگگۆی ڕازی نەبوونی تڕەمپ لە پێدان و فرۆشتنی چەک بە تورکیا ناڕەزاییەکی گەورە لە نێوان هاکان فیدان و کوڕ و زاواکەی ئەردۆگان سەریهەڵداوە بە هۆی فەشەل هێنانی فرۆشتن و دروست کردنی چەندین کەرەستەی سەربازی کە لە نێوانیاندا دڕۆن و فڕۆکەی جەنگی بوونی هەبووە و پێویست بووە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا کەرستەی ئەو عەقدانە دابین بکەن کە لە نێوان تورکیا و ئەندەنوسیا ئیمزا کراون و بای دەیان ملیار دۆلارن .

بە بڕوای بەندە گەیشتنی هێزێکی زۆری بەرگری ئەمەریکا بۆ قەتەر و ناوچەکە بە گشتی سەرەتا کۆتایی هێنان دەبێ بۆ شکاندنی باڵەکانی ئێران لە یەمەن و عێڕاق و زەختێکیش دەبێ لە سەر ئێران و ڕوسیا بۆ چۆکدادان و ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگری کردن لە فرۆشتنی بە قاچاغی نەوت و غازی هەر یەکە لە ئێران و ڕوسیا و زەحمەتیشە ئەگەر ئێران چۆک دانەدات لێدانێکی سەربازی توند و خێرا بۆ خۆی مسۆگەر نەکات .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار