نابێ نابێ کانی تورکیا و گڕوی مناڵ

5 كاتژمێر لەمەوپێش



فەرهاد سەنگاوى

زۆرجار هاوڕێکانم پێم ئەڵێن ، بۆ تۆ ئاوا زۆر بڕوات بە  (تیوری پیلانگێڕی ) هەیە ؟. پڕۆژە و پیلان لە ژیربونی مرۆڤەوە هەیە و هەر زیادیش دەکات . ئەمڕۆ جیهان لە سەر نوکی پەنجەی سێ شت هەڵدەسوڕێت ، موخابەرات ، پارە ، تەکنۆلۆجیا . لە شەڕی فرەنساو بریتانیادا سەربازێک لە پوناپارتی پرسی گەورەم... 

ئێمە هەردولامان مەسیحیین خودا لەگەڵ کاممانە ، ناپلیونیش وتی خودا لەگەڵ تۆپی گەورەیە ، خۆ ئەردۆغان کەمزان و کەم ئاوەزیش نیە ، ئەی بۆ زۆر شتی سەیرو سەیرۆکە دەڵێ ؟ .... بەپێی زانیاری ئەردۆغان خۆی جورجی یەو ژنەکەشی کوردە ، تەنانەت لەماڵی ئەواندا چەند جار گۆرانی شڤانپەروەریش لێدراوە ، باشە بۆ ئاوا ؟  دژ و گژ و دوژمنی کورد ڕاوەستاون ؟...... یەکەم جار کە تورکیا وتی ئێمە باشوری کوردستان دەگرین و کەرکوک و موسڵ بۆ خۆمان  دەبەین ، ئێمە پێکەنیین... 

لەچاوپێکەوتنێکدا وتمان،  ڕاستە ئەمە ئەو هەوارە بەس نە ئەو بەهارە، زەمان و زەمینی پڕ پرخەی خەوی گەلانی ناوچەو دنیا هی سەردەمی محەمەد فاتح ! نیەو نایەتەوە ، نە ئیسرائل مردوە ، نە ئەمریکا خەوتوە ، نە میسر و سعودیەو ئێرانیش بێ ئاگان ، ساڵی ۱٤٥۳ ئەم دەوڵەتانە نەبوون ، کاتێک کە تورکی مەنگۆلی بیزەنسی ڕوخاند ، ئێستا تورکیا بۆی نیە تەنانەت بستێک لە خاکی ژێر دەستی خۆیشی ببەخشێت ،چونکە ئەو تەنها وەکیلەو لە وووەکالەت نامەکەدا نوسراوە کڕین و فرۆشتن نیە . 

 ئەم دەوڵەتانەی سایکسپیکۆ تەنها وەکیلن وەکیل... لەم ڕوانگەوە زۆر بەزەیم بە نەزانی خۆشماندا هاتەوە و کێشەی کوردم بینیەوە ... کەواتە سەدساڵە ئێمە تەقە لە زلهێزەکانی جیهان دەکەین ، کەواتە ۱٨۹ دەوڵەتی دنیا ؟ بۆ کورد یا دژ  و دوژمن یا بێلایەن بون ، بەڵام... دوای بەڵام... تورکیاو جیوپوڵتیکەکەی و ململانێ دژوارەکان هەندێک ناز و نوز بە تورکیا ڕەوا دەبینن ، نابێ نابێکانی تورکیا لە چوارچێوەی ئەو ناز و نوزەدایە و بەس...

 ئێستا تورکیا خۆی لەناو زائید و بازنەی دابەش دایە ، کە درەنگ یا زوو دەبێ دابەش بێت ، ئەمەش لەبەر دوو هۆ : یەکەم بەرهمهێنان و بازاڕی جیهانی پێویستی بە تێکشکاندنی هەمو داب و دەستور و خوو ڕەوشت و بەها کۆنەکان هەیە ، چونکە دەبن بە ڕێگر ، دووەم :چونکە ئەم دەوڵەتە گشتگرانە پڕاوپڕن لە ناکۆکیە جەرگبڕەکان ،  [ نەتەوەیی ، نیشتمانی ، سنووریی ، دینیی ، مەزهەبی ، چینایەتی ، شارو دێ ، ڕەگەزیی ، خێڵەکی و خێزانی و فمینستی ] ... ئەم هەمو دەردە بێدەرمانەی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات ئەم هەموو ژیلەمۆ کۆن و نوێ یە زۆر ئاسانە دەوڵەتان بینێژن و بیکرۆژن و سلفێکی لێدەن ... بۆیە تورکیا هەموو ڕۆژێک لە کوردستانی گەورەدا خەریکی گۆرانی نابێ نابێ یە ، کوردیش پێی دەڵێ ، حەیات یار پەیدا نابێ... پێویستی نەک هەر دایکی داهێنانە بەڵکە دایکی هەموو شتەکانە ، ئەمجارە و ئەم سەدە سەدەی کوردە هەزار خەندەک و هەزار دیواری چیمەنتۆ و هەزار بەرزانۆکە  ناتوانێ کورد و کوردستان لێکدابڕ و لێکدوژمن بکات ، چونکە بازاڕە بازاڕ  . فەرها سەنگاوی  ۱۱ی ۱۰ی ۲٥ سوید .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار