پشكی هەرێم هەفتەی داهاتوو لەبەغداوە رەوانە دەكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی ڕێنماییەكانی تایبەت بەبودجەی عێراق تەواو بكات و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە دەست بەخەرجكردنی بودجە بكات بەپشكی هەرێمی كوردستانیشەوە.

ئەمڕۆ شەممە 17ی نیسانی 2021 بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند" وەك بریارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عیراق رێنماییەكانی تایبەت بە بودجەی عیراق تەواو بكات و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەخەرجكردنی بودجە بكات بە پشكی هەرێمی كوردستانەوە، تا ئێرە شتێكی ئاساییە و حكومەتی عیراق ئەركی ئاسایی جێبەجێ دەكات".
هەروەها راشیگەیاند:" ئەوەی گرنگ و مایەی دڵخۆشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە ئەوەیە كە بە هاتنی پشكی هەرێمی كوردستان مەسەلەی لێبڕینی مووچە نەمێنێت و حكومەتی هەرێم ئەو مافەی فەرمانبەران بگەرێنێتەوە بۆ خاوەن ماف و دەبێت لەكاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕین مووچە بە خەڵكی مووچەخۆر بدات".
بەختیار شاوەیش ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە" ئەگەر وانەبێت ئەوا پشكی هەرێمی كوردستان بۆ خەڵك نایەت، بەڵكو بۆ كەسانێكی كەمی سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیای زەبەلاح دێت".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار