کۆمیسیۆن: كاندیدێك بەهۆی كڕینی دەنگەوە دورخرایەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  بڕیاریدا بە هەڵوەشانەوەی پەسندکردنی بەربژێر ئەشواق فەهد عەبود ئەلغرێری و سڕینەوەی ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردن بەدەستی دەهێنێت، ئەویش بەهۆی ئەو سکاڵایانەی باس لەوە دەکەن کە ئەو بەربژێرە کارتی دەنگدانی کڕیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16 ئەیلولی 2021 بەپێی راگەیێندراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجوومەنی کۆمیساران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا بە هەڵوەشانەوەی پەسندکردنی بەربژێر ئەشواق فەهد عەبود ئەلغرێری و سڕینەوەی ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردن بەدەستی دەهێنێت، ئەویش بەهۆی ئەو سکاڵایانەی باس لەوە دەکەن کە ئەو بەربژێرە کارتی دەنگدانی کڕیوە..

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دووپاتیدەکاتەوە، بڕیارەکە دەکرێت تانەی لێبدرێت لەبەردەم دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لەماوەی سێ رۆژدا.

دکتۆر ئەشواق فەهد عبود ئەلغرێریی، بەربژێری هاوپەیمانی عەزم-ە بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر. بەربژێری ژمارە 70-یە لە بازنەی 17ی پارێزگای بەغدا.

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنی داوە 130 چاودێر رەوانە بکات بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق، هاوکات یەکێتیی ئەوروپا بەڵێنیداوە 100 چاودێر رەوانە بکات، هەروەها کۆمیسیۆن بانگهێشتنامەی بۆ 51 وڵات و 25 رێکخراو ناردووە بۆ ئەوەی چاودێریی هەڵبژاردن بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار