ئاگر له‌ هۆتێلێكی هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و دوو ژن سووتان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لە شەقامی 30 مەتریی هەولێر هۆتێلێک بەناوی هۆتێل فەرید دەسووتێت و بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستداوە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی زوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و نەیانهێشتووە هۆتێلەکە بەتەواوی بسووتێت.

 لە ژوورێکی نهۆمی خوارەوەی هۆتێلەکە دوو ژن کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون ماونەتەوە. یەکێک لەو ژنانە بەدوای کاردا دەگەڕا و داوایکردووە بۆ ماوەیەک لەو هۆتێلە بمێنێتەوە. ژنێکی دیکەش بەیانی هاتووە بۆلای و کاتێک  لەخەو هەڵساون بۆ ئەوەی نانی بەیانی ئامادە بکەن، غازێکیان پێکردووە و بەهۆی تەقینەوەی غازەکە ئاگرکەوتووەتەوە و هەردووکیان سووتاون و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

ئەو شوێنەی کە ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە نهۆمی خوارەوەی هۆتێلەکە بووە و وەک شوێنێکیش بووە بۆ هەڵگرتنی کەلوپەل و کەرەستەی رەنگکردی خانوو. 

 نزیکەی 25 کەس لە هۆتێلەکەدا بوون و تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە هەموویان رزگاربکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار