هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش: بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی نۆ تیرۆریست دەستگیرکران

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند:" لە هێرشی سەرکەوتودا لە پارێزگاکانی  بەغدا، ئەنبار، کەرکوک و سلێمانی بۆ سەر تیرۆریستانی داعش، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری عێراق و ئاسایشی سلێمانی نۆ تیرۆریست دەستگیرکراون".

ئەمڕۆ هه‌ینی 17ی ئه‌یلوولی 2021، وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا رایگەیاند: " لە زنجیرەیەک هێرشی سەرکەوتودا لە پارێزگاکانی  بەغدا، ئەنبار، کەرکوک و سلێمانی بۆ سەر تیرۆریستانی داعش، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری عێراق و ئاسایشی سلێمانی نۆ تیرۆریست دەستگیرکراون".

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سوربونی هێزە عێراقییەکان و پابەندبونی هاوپەیمانێتیەکەی بۆ زامنکردن و بەهێزکردنی سەلامەتی و پاراستنی خەڵکی عێراق راگەیاندوە.
 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار