کۆمسیۆنى سلێمانى بۆ هاوڵاتى: کێشه له پاسۆردى ئامێرى ده‌نگدان هه‌یه
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆن ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که کێشه له پاسۆردى ئامێرى ده‌نگدان هه‌یه‌و له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌رێى لیژنه‌یه‌کى ته‌کنیکییه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى.
ئامانج عه‌زیز که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆن له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کێشه له پاسۆردى ئامێرى ده‌نگدانه‌کاندا هه‌یه‌و لیژنه‌یه‌کى کۆرى له به‌غداوه له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئۆفیسه‌کانى کۆمسیۆن تا پاسپۆرده‌کانیان بده‌نه کارمه‌ندان و کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن".
ناوبراو ئه‌وه‌ى دوپاتکرده‌وه که که‌مێکى دیکه سه‌رجه‌م کێشه‌کانى ئامێرى ده‌نگدانه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
هاوکات، کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانى ده‌نگدان له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق له‌سه‌رخه‌تن.
ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که لیژنه‌یه‌کى ته‌کنیکى دروستکراوه که پاڵپشتى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشه ته‌کنیاکیانه ده‌کات که له‌ناوه‌نده‌کانى ده‌نگداندا له‌کاتى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان دروستده‌بێت‌و له‌ئێستاوه ده‌ستبه‌کاربون.
