ئیمارات ڤیزای گەشتیاری بۆ پێنج ساڵ دەداتە هاوڵاتیان
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات رایگەیاند، سەرجەم گەشتیارانی بیانی دەتوانن داوای ڤیزای گەشتیاری بۆ پێنج ساڵ بکەن و دەبێت ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات هەژمارێکی بانکی هەبێت کە 4 هەزار دۆلاری تێدابێت.
ئهمڕۆ شهممه 10ى تشرینى یهکهمى 2021، دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بڕیارەکە هەموو کەسێکی بیانی دەگرێتەوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەتوانێت گەشت بۆ وڵاتەکەیان بکات، بەمەرجێک دەبێت لەهەر ساڵێکدا لانی کەم 90 رۆژ لەئیمارات بمێنێتەوە و نابێت ماوەی مانەوەکەشی لە وڵاتەکەیان لە 180 رۆژ لە هەر ساڵێکدا زیاتر بێت.
ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانەی خواستی بەشداریکردنیان هەیە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی دەستەی گەشتوگوزاری ئیمارات بکەن و پێداویستییەکان پێشکەش بکەن.
بابهتی پهیوهندیدار
