عەبدولستار مەجید: بە بەرنامە ساختەكاری كراوە و قبوڵی ناكەین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

عەبدولستار مەجید، كاندیدی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند: "ناچار ببین خەڵكمان دێنینە سەر شەقام و هەموو رێكارێك دەگرینە بەر و هەرگیز ئەو ئەنجامە قبوڵ ناكەین و بێدەنگ نابین".

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەبدولستار مەجید ڕایگەیاند "بە بەرنامە ساختەكاری كراوە و ئێمە لەسەر ئەمە بێدەنگ نابین،بەڵگەو داتا رادەستی كۆمیسیۆن ئەكەین و لەسەر ئەو ئەنجامانە بێدەنگ نابین و قبوڵی ناكەین گەر سەری خۆشمان لەسەری دانابێت.

عەبدولستار مەجید ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵات ناتوانێت هیچ هەڵبژاردنێك بەبێ ساختەكاری بەڕێوەببات، هەروەها دەشڵێت، لە هەولێر ساختەكاری بە بەرنامە كراوە.

كاندیدەكەی كۆمەڵ دەشڵێت، ئێمە دەرئەنجامەكانی بازنەكانی سێ و چواری هەولێر رەتدەكەینەوە و بەڵگە و داتای روونمان بۆ ئەوە هەیە، بە بەڵگەشەوە تەسلیمی كۆمیسیۆنی دەكەین.

بەوتە عەبدولستار مەجید "ناچار ببین خەڵكمان دێنینە سەر شەقام و هەموو رێكارێك دەگرینە بەر و هەرگیز ئەو ئەنجامە قبوڵ ناكەین و بێدەنگ نابین ئەگەر سەری خۆشمان لەسەری دانابێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار