ڕێكخراوێكی مامۆستایان دروستكرا
2 كاتژمێر لەمەوپێش
ههریهكە لە (مامۆستایانی ڕەوتی هەڵوێست)، (مامۆستایانی کۆمەڵی دادگەریی)، (دهستهی مامۆستایانی یهكگرتوو)و (ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان و مامۆستایانی سەربەخۆ)، له كۆبوونهوهیهكدا لە هەولێر ئهنجومهنێكیان بۆ بەرگیركردن لە ماف و كێشهكانی مامۆستایان پێكهێنا.
دەقی یاداشتەکەیان بۆ ڕایگشتی:
ئێمە وەکو چەند لایەنێکی مامۆستایانی دەرەوەی دەسەڵات، لە سۆنگەی هەستکردنمان به بەرپرسیارێتی و ئهركی سەر شانمان، دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ یەکتری، لەسەرئەم خاڵانەی لاى خوارەوە ڕێکەوتووین و بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین:
1- هاودەنگی و هاوهەڵوێستی و کار و چالاکی و یهك بەرەیی لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات بەپێویست دەزانین لە پێناوی مافەکانی مامۆستایان و تەواوی مووچەخۆران.
2- داواکارین لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و ئەندام پەرلەمانە دەرچووەکانى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەوڵی جددی بدهن تا مووچەی هەردوو مانگی 11 و 12 /2025 بۆ تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت و چیتر باسی فەوتانیان نەکرێت.
3- بەردەوام دەبین لە پێناوی داکۆکیکردن لە هەموو مافە ڕەواکانی مامۆستایان، لە پێشەوەیاندا داواکارین لە ساڵی نوێ و لە مانگی یەکدا سهرمووچه و پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و تەواوی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە، کە بە نا یاسایی چهندین ساڵە وەستێنراوە.
4- هەموو ڕێگهیەکی مەدەنی و یاسایی دەگرینەبەر بۆ دەستەبەرکردنی مافەڕەواکانی مامۆستایان و مامۆستایانی خانەنشین.
5- بەڕێزەوە داوا لە سەرکردایەتی هەموو حزب و لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات و ئەندام پەرلەمانە بەڕێزەکان دەکەین هاوکارمان بن لە ڕێگهی هەوڵدانمان بۆ مافەکانی مامۆستایان، بۆ ڕوونکردنەوەی شێوازی پشتگیریکردنیان بۆمان سەردانی هەموو لایەک دەکەین.
6- (ئەنجومەنی داکۆکیکار لە مافەکانی مامۆستایان)ڕادەگەیەنین، دهرگهی ئهنجومهنیش بهڕووی ههموو لایهن و رێكخراو و كهسانی داكۆكیكار له مافهكانی مامۆستایان كراوه دهبێت.
٭مامۆستایانی ڕەوتی هەڵوێست
٭مامۆستایانی کۆمەڵی دادگەریی
٭دهستهی مامۆستایانی یهكگرتوو
٭ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان
٭مامۆستایانی سەربەخۆ
