هەسەدە: ئێمە نەخۆشخانە و شوێنی گشتیمان نەکردووەتە ئامانج

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا بانگەشەکانی حکومەتی کاتیی سووریا و میدیاکانی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: "حکومەتی دیمەشق لەڕێگەی ئەنجوومەنی حەلەب و میدیا فەرمییەکانییەوە، پەنا دەباتە بەر چەواشەکاریی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە دەربارەی بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەی ڕازی لە شاری حەلەب، ئەمە هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ چەواشەکاریی و ئاوەژۆکردنەوەی ڕاستییەکان.

دووپاتی دەکەینەوە کە هێزەکانمان بە هیچ جۆرێک نەخۆشخانەی ڕازییان نەکردووەتە ئامانج، ئەوەی ڕوویداوە هەوڵێکی تێکدەرانەیە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانە ڕاستەقینەکان،  لەکاتێکدا دەیان دیمەنی ڤیدیۆیی تۆمارکراو نیشانی دەدەن کە چۆن هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی بە تانک و تۆپ گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و ناوچەکانی تر دەکەنە ئامانج".

قەسەدە جەختدەکاتەوە کە حکومەت ڕاستییەکان دەشارێتەوە، درۆ و چەواشەکارییەکان وەک ئامرازێکی سیاسیی بەکاردەهێنێت لەپێناو پاکانەکردن بۆ هێرش و دەستدرێژییەکانی.

قەسەدە ئاماژە بە بەڵگە مەیدانییەکان دەکات کە هەواڵەکانی میدیاکانی سەر بە حکومەتی کاتی بەدرۆدەخەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار