روسیا: پشتیوانی لە ئامادەکردنی دەستوری سوریا دەکەین

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی 

نێردەی تایبەتی روسیا بۆ کاروباری سووریا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی پشتیوانی لە بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی لیژنەی ئامادەکردنی رەشنووسی دەستووری سوریا دەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە کە رۆژی هەینی گەیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، گفتوگۆکان لەبارەی دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ دەستپێکردنی نووسینی رەشنووسی دەستووری سوریا بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتوون و شاندەکانی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن لەسەر کاتی دەستپێکردنی گەڕی حەوتەمی دانوستاندنەکانیش رێکنەکەوتوون. 

ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نێردەی تایبەتی روسیا بۆ کاروباری سووریا لە جنێڤ رایگەیاند، متمانەی نێوان شاندەکانی ئۆپۆزیسیۆن و حکومەتی سوریا لە ئاستێکی نزمدایە و ناکرێت بەو بێ متمانەییە دەست بە نوسینی رەشنووسی دەستور بکرێت. 

رۆژی هەینی، شاندەکانی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن بەرپرسیاریەتیی شکستهێنانی گفتوگۆکانیان خستە ئەستۆی یەکدی. 

ئەلێکساندەر لاڤرێنتیێڤ وتیشی، گەڕی داهاتووی دانوستاندنەکانی ئاستانا لە نێوان رووسیا، ئێران و تورکیا لە کۆتایی ئەمساڵ لە شاری نوور سوڵتانی پایتەختی کازاخستان بەڕێوەدەچن، بەڵام ئاماژەشی کرد کە تاوەکو ئێستا وادەیەکی دیاریکراو بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دانەنراوە. 

نێردەی تایبەتی روسیا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، ئامانجێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی ئاستانا ئامادەکاریی دەبێت بۆ ئەنجامدانی لووتکەی تاران لە نێوان ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران کە تایبەت دەبێت بە رەوشی سووریا. 

ئەلێکساندەر لاڤرێنتیێڤ، نێردەی تایبەتی روسیا بۆ کاروباری سوریا وتی: "بە شێوەیەکی گشتی، کۆبونەوەکان ئەنجامدران، بەڵام ناتوانم بڵێم تەواو ئەرێنی بوون. لایەنە ئەرێنییەکە ئەوەبوو کە شاندەکان قسەیان لەگەڵ یەکدی کرد. ژمارەیەک کۆبوونەوە لە نێوان سەرۆک شاندەکان ئەنجامدران و لایەنەکان هەوڵیاندا رێکبکەون لەسەر ئەوەی کە دەبێت چۆن هەندێ بنەمای دیاریکراوی دەستوور کاری لەسەر بکرێت. بەڵام دواجار گفتوگۆکان نیشانیاندا کە هەڵوێستی لایەنەکان هێشتا ئاڵۆزە و لە زۆربەی بوارەکاندا دژی یەکدین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار