هەسەدە وەمدانەوەى هێرشەکانى ڕاگرت دانوستان دەستیپێکرد
2 كاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، لە راگەیەندراوێکی کورتدا بڵاویکردەوە، فەرمانیان بە هێزەکانیان کردووە وەڵامدانەوەی هێرشی گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق رابگرن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "رێنماییمان داوەتە هێزەکانمان بۆ راگرتنی وەڵامدانەوەی هێرشی گروپەکانی حکومەتی دیمەشق، وەک پابەندبوونێک بەو گفتوگۆیانەی کە بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە لە ئارادان.
ئاژانسی هەواڵیی سانای سەر بە حکومەتی سوریا دەڵێت، دانوستان لەنێوان هەسەدە و دیمەشق بۆ وەستانی شەڕ لە حەلەب دەستیپێکردووە.
ئاژانسەکە دەشڵێت، فەرماندەیی ئەرکانی گشتی سوپای سوریا فەرمانی دەرکردووە بۆ وەستاندنی شەڕ.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاویکردەوە، فەرماندەیی ئەرکانی سوپا فەرمانی بە ڕاگرتنی بەئامانجگرتنی ئەو سەرچاوانەی تەقە کردووە کە لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە بۆیان کراوە،
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپای سووریا ئەمڕۆ وەک بەرپرسیاریەتێکی نیشتمانی بۆ پاراستنی گەل و بەرگریکردن لێیان، هەڵوێستی وەرگرتووە، سوپا جەختی کردووەتەوە کە هیچ جوڵەیەکی سەربازیی ناکات.
ئەم ئاڵۆزییە سەربازییانەی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە کاتێکدایە کە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ماوەیەکە لەسەر هێڵی گەرمی ململانێدان، سوپای سووریا کە لەلایەن دیمەشقەوە فەرماندەیی دەکرێت، هەسەدە بە هێزێکی نادەوڵەتی دەبینێت، لە بەرانبەردا هەسەدە کە پاڵپشتیی هاوپەیمانانی لەپشتە، کۆنترۆڵی بەشێکی گرنگی خاکی سووریای لەدەستدایە.
