هێزەکانی هاوپەیمانان کاروانێكی دیكەی هاوكاریەكانیان گەیاندە پێشمەرگە

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی 

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم  رایگه‌یاند:" لە درێژەی هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی پزیشکییان گەیاندە دەست لیوا هاوبەشەکان.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2021،  وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوەکردوە: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی دیکەی هاوكاری گەیاندە لیواكانی وەارەتی پێشمەرگە، كە پێكهاتووە لە كەرەستەی پزیشكی و دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكان

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستۆتەرو،ئەو هاوکارییانە لە كاتی جەنگ و ڕوداوە نەخوازراوەكان بەكاردەهێنرێت هەروەها هەماهەنگییەكانی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

لەلایەن خۆیەوە لیوا عه‌بدوڵا که‌ریم، بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی پێشمەرگە بە سەنتەری میدیا و زانیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی راگەیاند، بەهاوکاری هاوپەیمانان دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا بۆ ماوەیەک مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە وەستابوو، لەم کاتەدا مەشق و راهێنانەکانی پێشمەرگە ده‌ستیپێکردوەتەوە و بەردەوام بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار