تائێستا کرێی پاس وەک خۆیەتی

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ هاوڵاتی: دەكرێت نرخی پاس گۆرانكاری تێدا بكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند:" تائێستا بە فەرمی هیچ داوایەكمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ زیادكردنی كرێی پاس و دەڵێت:" شۆفێر پاسەكان داوا دەكەن بەنزینی پێوستیان بۆ دابین بكرێت".

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" تائێستا بە فەرمی هیچ داوایەكمان لەلایەن شۆفێرانی پاسەوە بەدەست نەگەیشتووە بۆ زیادكردنی كرێی لە 500 دینارەوە بۆ 750 یان بۆ هەزار دینار".

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پێشتر كاتێك نرخی كرێی گواستنەوەی پاس 250 دینار بووە، شۆفێرەكان داوایان كرد و نرخەكە كرایە 500 دینار و وتی:" بەڵی دەكرێت زۆر ئاساییە چونكە كاتی خۆی لە 250 وە نرخەكەی كرابە 500 بۆیە ئێستاش ئاساییە نرخەكەی گۆرانكاری تێدا بكرێت".

سۆران عەبدولغەفور، جەختی لەوەشكردەوە:" ئەگەر نرخی سوتەمەنی بەمشێوەیە بەرزبێتەوە ئەوا پاسەكان زەرەر دەكەن و ئەو كرێیەی لەكاتی گواستنەوەی سەرنشیناندا دەستیان دەكەوێت، بەشی كڕینی بەنزین ناكات بۆیە داواكاریەكی ئاوا دەكرێت".
وتیشی:" كاتێك بەفەرمی داوا كرا ئێمە بەتەنیا ناتوانین بڕیار بدەین، بەڵكو هەموو لایەنەكان پێكەوە بڕیار لەسەر زیادكدرنی كرێی پاس دەدرێت".

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، شۆفێرانی بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان چەند جارێک ناڕەزاییان دەربڕیوە و رێگەکانیان گرتووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار