وەزیری بازرگانی: تەواوی شایستە داراییەكانی گەنمی جوتیاران خەرجكرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند:" چەکێکمان بەبڕی ١٤٩ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دینار بۆ پارەی گەنمی ئەمساڵ بۆ ھەرێم و بەغدا تەرخانکردووە".

 ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند:" وەزارەتی دارایی چەکێکی بەبڕی ١٤٩ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دینار بۆ پارەی گەنمی ئەمساڵ تەرخانکردووە کە وەکو شایستەی داراییە".

باسی لەوەشکردووە، ھەماھەنگی بەردەوامییان لەگەڵ وەزارەتی داراییدا ھەیە بۆ ئەوەی شایستەداراییەکانی جوتیاران وەکو خۆی دابەشبکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی ئابی رابردوودا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:" قۆناغی یەکەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی ٢٠٢١ دابەشدەکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار