جارێکى تر داعش هێرشى کرده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر تیرۆریستانى داعش هێرشیانکرده‌وه بۆ سه‌ر سنورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌رانى پارێزگاى که‌رکوک.
تیرۆریستانى داعش هێرشیان کرده گوندى لهێبانى ده‌که‌وێته سنورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕانى پارێزگاى که‌رکوک و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هاوڵاتیانى گونده‌که‌و چه‌کدارانى داعش ده‌ستێپکردووه، سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌که‌ى کوردن.
هێرش و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌که زیاتر له نیو کاتژمێرى خایاندووه‌و دانیشتووانى گونده‌که هاتونه‌ده ده‌ست و ته‌قه‌یان له‌و چه‌کدارانه‌ى داعش کردووه.
گوندى لهێبان به دوورى پێنج کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان له سنوورى قه‌زاى دوبزى پارێزگاى که‌رکووک و نزیکه‌ى 90 خێزان له‌و گونده ده‌ژین و زۆرینه‌یان کوردن.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
