هەسەدە: پێنج کەسی سڤیل برینداربوون، کە یەکێکیان منداڵە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە رایگەیاند، لە هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق 5 کەسی سڤیل برینداربوون، کە یەکێکیان منداڵە.
هەسەدە دەڵێت، هێرشی ئەو گروپانە بە چەکی قورس بۆ سەر گەرەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود بەردەوامە.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت: بەهۆی هێرشی بەردەوامی گروپە چەكدارەكانی سەربە حكومەتی دیمەشق بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، بە بەکارهێنانی هاوەن و چەکی قورس پێنج هاوڵاتی مەدەنی برینداربون كە یەكێكیان منداڵە.
هەسەدە راشیگەیاندوە: دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکەو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامن لە بەرەنگاربونەوەی ئەو دوژمنكارییەو، هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی خۆیان و گیانی هاوڵاتیان.
ئێوارەى ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا دیسان هێرشیان بۆ گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەستپێکردەوە و ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت: دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە خاڵێکی پشکنینی گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب بەهۆی هێرشی گرووپەکانی سەر بە دیمەشقەوە برینداربوون.
هەروەها دەشلێت ئەم هێرشە بەردەوامی چاودێرینەکرددنی ئەو گروپانە دەسەلمێنێت کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی شارەکە و ژیانی خەڵکی سڤیل.
♦️ هێرشەکە سەلمێنەری ئەوەیە دیمەشق ناتوانێت گرووپە چەکدارەکانی کۆنتڕۆڵ بکات.
♦️ ئێمە دمیەشق بە بەرپرسیاری تەواوی ئەم هێرشانە دەزانین.
