به‌ته‌قه‌ى پاسدارانى ئێران هاوڵاتیه‌کى دیکه‌ى کورد ده‌کوژرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاووڵاتییه‌کى کورد به ته‌قه‌ى هێزه‌کانى پاسدارانى ئێران له سنوورى قه‌سرى شیرین ده‌کوژرێت به‌پێى وته‌ى که‌سوکاره‌که‌ى هیچ بارێکى پێنه‌بووه‌و له‌نزیک مه‌رزى په‌روێزخان ته‌قه‌ى لێکراوه.
تۆڕى مافه‌کانى مرۆڤى کوردستان، بڵاویکرده‌وه که هاووڵاتییه‌کى کورد به ناوى حه‌بیب (حه‌قموراد) ڕوسته‌مى له نزیک سنوورى په‌رویزخانى قه‌سرى شیرین له لایه‌ن هێزه‌کانى پاسدارانى ئێرانه‌وه کوژراوه.
ئه‌ندامێکى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌م هاووڵاتییه کورده به تۆڕى مافه‌کانى مرۆڤى کوردستانى راگه‌یاند که حه‌بیب ڕوسته‌مى هیچ کاڵا و بارێکى پێ نه‌بووه و به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ى پێشوه‌خت، له نزیک سنوورى په‌رویزخان که‌وتۆته به‌ر ده‌سڕێژى ڕاسته‌وخۆى هێزه‌کانى پاسدارانه‌وه‌و گوله به‌ر سه‌رى که‌وتووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆى گیانله‌ده‌ستدانی.
حه‌بیب رۆسته‌مى ته‌مه‌نى 30 ساڵه‌و خاوه‌نى دوو مناڵ بووه‌و هێشتا ته‌رمى ئه‌و هاوڵاتییه کورده لاى پزیشکیى دادى شارى سه‌رپێڵى زه‌هاوییه.
هێزه‌کانى پاسدارانى ئێران به‌هۆى ته‌قه‌کردنه‌وه تا ئێستا سه‌دان که‌سیان له هاوڵاتیانى ئێران و کۆڵبه‌رانى کورد کوشتووه.
