هەوڵی تیرۆر کردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان درا

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەی کەرار و میدیای فەرمی ڕوسیا بڵاویانکردەوە لەلایەن هەواڵگری تورکیاوە بۆمبێکی چێنراو لەژێر ئوتۆمبێلێکی پۆلیس دۆزراوەتەوە.

ئەو ئوتۆمبێلە یەکێک بوە لەو ئوتۆمبێلانەی بۆ پارێزگاری لە کاروانی ئوتۆمبێلەکانی ئەردۆغان دانراوە.

ڕوداوەکە لە شاری سێرت ی باکوری کوردستان بوە، بەپێی زانیاریەکان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پێشکەشکردنی وتارێک بەرەو ئەو شارە بەڕێکەوتووە.

دوای دەستبەسەراگرتنی بۆمبەکە لەلایەن هەواڵگیرییەوە، ئێستا بۆمبەکە پوچەڵکراوەتەوە و هیچ مەترسییەکی نەماوە.

ئەوەی جێگەی باسە تائێستا هیچ کام لە میدیا فەرمییەکانی تورکیا وەک ئەنادۆڵ و تەرەتە و میدیا گەورەکانی تر هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار