ئۆمیکرۆن نرخی نەوتی بۆ 68 دۆلار دابەزاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی نوێی گۆڕاوی کۆرۆنا کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە، بەهای بەهای نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نەوتی برێنت بە 69.88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 66.26 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا روبه‌ڕوی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی خێرای نرخی سوته‌مه‌نی ده‌بێته‌وه و كار ده‌كات بۆ دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له نه‌وت و سوته‌مه‌نی دروستبووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 50 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له چوار كۆگا سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌رده‌كات كه به "یه‌ده‌گی ستراتیژیی پێترۆڵ" ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، هەروەها دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا و مەترسیی دامەزراوە پیشەسازییەکان، هۆکارێکی دیکە سەرەکیە بۆ گەورەترین دابەزینی بەهای نەوت کە لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 ەوە هاوشێوەی نەبووە.
