به‌خێربێن بۆ مه‌قادیشۆ!

قادر احمد جاسم

2 ساڵ لەمەوپێش



قادر احمد جاسم

ماوهیهك پێش ئێستا شانازی ئیبراهیم ئهحمهد لهنووسینێكدا رهخنهی گرتبوو كه میلیشیا رهنگاوڕهنگهكانی بهرپرسان سلێمانیان كردووه بهتهكساس. رهخنهكانی جوان بوون بهڵام لهو خاڵهدا ههڵهبوو كه دهڵێ سلێمانی بووه بهتهكساس. شهڵڵا تهكساس بووایه، ئیتر خهڵكی ئهم شاره چی دهویست! راستیهكهی شار نهبووه به تهكساس بهڵكو وهك بافڵ تاڵهبانی وتی (هاوڕێكانم له دهرهوهی وڵات دهڵێن ئهوه چیه، مهقادیشۆیه؟!). بهڕاستی هاوڕێكانی بافڵ تاڵهبانی باشتریان پێكاوهو شار مهقادیشۆیه. مهقادیشۆی پایتهختی سۆماڵ، كه ئێستا سوپای توركیا كهمێك رێكیخستووهتهوه، پێشتر نموونهی پایتهختێكی بێسهروبهرو پڕ پشێوی و بێ یاساو رێسابوو.

لهههر وڵاتێك یاسا سهروهر نهبوو ژیان دهبێت به غابات و شار دهبێت به مهقادیشۆ. با لهبهرپرسانی شارو لهدهسهڵاتی دادوهری شار (داواكاری گشتی و دادوهره بهڕێزهكان) بپرسین، دهرهنجام و بڕیاری دادگا لهدهیان كهیسی تاوان بهچی گهیشتووهو با بۆ خهڵكی شارو هاووڵاتیانی ههرێمی روونبكهنهوه، با پێمان بڵێن:

*ئهو هێزهی لهبازگهی تاسڵوجه ئاسایشێكیان كوشت، فهرمانی دادگا چی بوو و كهیسهكه بهچی گهیشت! ؟

*ئهو هێزهی لهسهرچنار چهند ئاسایشێكیان برینداركرد، فهرمانی دادگا چی بوو و كهیسهكه بهچی گهیشت ؟!

*پێشتریش، ئهو كهسهی كه بهرپرسی پاسهوانهكانی بهرپرسێك بوو و به كلكه دهمانچه لهوهستای نانهواخانهیهكی دا دوای ئهوهی برای وهستاكهی لهباڕهكانی سهرچنار كوشتبوو، فهرمانی دادگا چی بوو و كهیسهكه بهچی گهیشت؟!

*كوڕی عهمیده سهربازییه خانهنشینهكهو كوڕهكهی بهرپرسێكی دیكه به چهك رووبهڕووی یهكتربوونهوه، فهرمانی دادگا چی بوو و كهیسهكه بهچی گهیشت!؟

*كوڕی بهرپرسێك پاسهوانی شوێنی نیشتهجێبوونی كوشت، فهرمانی دادگا چی بوو و كهیسهكه بهچی گهیشت؟

*هێزی تایبهت دهچێته سهر فهرماندهی سهربازی و خۆی و پاسهوانهكانی دهكوژێت، فهرمانی دادگا چی بوو و كهیسهكه بهچی گهیشت !؟

*لهسهر كۆنتڕۆڵی هێزه سهربازیهكان كهوتنه گیانی یهكترو كوژراو و برینداری لێكهوتهوه، فهرمانی دادگا چی بوو و كهیسهكه بهچی گهیشت؟

*چهكداری حزب خۆی دهكات بهقوتابخانهدا و سهفته پارهكه وهردهگرێت و پهلاماری باوك و كوڕ دهدات، فهرمانی دادگا چی بوو و كهیسهكه بهچی گهیشت؟!

*ههمان تۆمهتبار پێشتریش پهلاماری ئهفسهری هاتوچۆی داوه لهكاتی دهوامی فهرمیداو ههوڵیداوه بیكات بهژێر ئۆتۆمبێلهكهیهوه، فهرمانی دادگا چی بوو و كهیسهكه بهچی گهیشت ؟!

*لهههمووی دڕندانهتر، چهكداری حزب به شهق له كهللـهسهری خوێندكاری زانكۆ دهدات، قوباد تاڵهبانی دهڵێ دهبێت تۆمهتبار دهسگیربكرێت، بهڵام رێز له قسهكهی خۆی ناگرێت!، فهرمانی دادگا چی بوو و كهیسهكه بهچی گهیشت؟!

ئهمهی سهرهوه نموونهیهكه له خهرمانێك، دهكرێ دهیان كهیسی تر لێرهدا ریز بكهین. دادوهرو پارێزهرهكان دهڵێ رۆژانه كهیسی سهیروسهمهره دێته دادگا، باندی چهتهیی لهچیاكانی گۆیژهو ئهزمهڕ (بهتایبهت هاوینان) ههموو شهوێك خهڵك رووتدهكهنهوه، كوڕه بهرس و باندی تاوانكاری لهپاركی ئازادی و لهسهر رێگای دوكان سلێمانی خهڵك رووتدهكهنهوه و چهقۆكێشی و شهقاوهیی دهكهن، دهسهڵاتی ئهمنی و دهسهڵاتی دادوهری، ئهنجامی ههموو ئهم كهیسانه چی بووه و بهچی گهیشتووه؟ تكایه وهڵام!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار