هێرشەکە لەبری تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل، هەڕەشەیەکی گەورەی لەسەر دەسەڵاتی ناوخۆی ئێران دروستکرد

2 هەفتە لەمەوپێش



هونەر تۆفیق

هێرشەکە .. لەبری تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل ، هەڕەشەیەکی گەورەی لەسەر دەستەڵاتی ناوخۆی ئێران دروستکرد ، چونکە :

یەکەم : بە تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران ، کردەیەکی سەربازی وا فاشیلی نەنواندووە .

دووەم : لە مێژووی سەربازی تەنانەت وڵاتە فاشیلەکانیشدا ، پلانی هێرشەکە بەر لە ڕوودانی ئاوا بە دەقیقی دزەی پێنەکراوە . کە دوو ڕۆژ بەر لە هێرشەکە بە تەفسیڵی لە میدیاکانەوە وەک خۆی بڵاوکرایەوە .

سێهەم : ئێران بیانوی دا بە ئیسرائیلیەکان ، کە دەمێکە دەیانەوێت پرۆژە ئەتۆمیەکەی ئێران بۆردمان بکەن . ئێستا بەهانەیان بۆ دروستبووە .

چوارەم : لەناو خۆدا ، گەلانی ئێرانی ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە دەبنەوە کە ئەوان چەندین ساڵە نەداری و گەداییەکەیان قبوڵکردووە لەبەرامبەر پاراستنی سەروەری و ئەمنی نیشتمانیدا . بەڵام فەشەلی ئەم هێرشەی سەر ئیسرائیل ، ڕوویەکی تری سەروەری ئێرانی نیشاندان .

پێنجەم : ئەگەر ئێران وەڵامی نەدایەتەوە باشتربوو لەو وەڵامە کۆمێدیەی کە لەسەدا نەودونۆی هێرشەکەی هەر بەئاسمانەوە خرایە خوارەوە .

شەشەم : لە حساباتی دراوسێکانی ئێراندا ، بەتایبەتی وڵاتانی کەنداو ، ئێران دەوڵەتی جەبارە و دەبێت ڕێز لە هێز و توانا سەربازیەکانی بگرن ، بەڵام ئەمشەو پێچەوانەکەیان بینی .. ئەوەش دەبێتە هۆکاری پێداچوونەوە بە شێوازی ڕێزگرتنیان لە هێزی ئێران .

حەوتەم : لەدیدی هاوپەیمانەکانی ئێرانەوە ، چین و ڕوسیا ، ئێران جگە لە برێکسبوونی ، توانا سەربازیەکەی ( وەک حەڤدەهەمین هێزی جیهان ) ئەلقەیەکی پتەوی خۆرئاوای ئاسیایە ، بەڵام فەشەلەکەی ئەمشەوی لەناو برێکس و ڕیزبەندی سەربازی جیهاندا ، پلەکەی زۆر کەمدەکات .

هەشتەم : بەرەی مقاوەمە ، لە یەمەن و لوبنان و سوریا و عیراق ، هێزی ئێرانی وەک پشتوپەنایەکی بەهێزتر لە ئیسرائیل سەیرکردووە ، بەڵام لەمشەوەوە گۆڕانکاری بەسەر هاوپەیمانیەکردنەکانیاندا دێت ..

نۆهەم : لەمێژووی سەربازیدا ، ئەم هێرشەی ئێران ، عەجایەب ترین پلان و هێرش و تۆڵە بوو ، تائێستا ڕوویدابێت . کە نەکردنی زۆر ڕوسورانەتربوو لەو کردنە لاواز و ئابڕوبەرانەیە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار