نێچیرڤان بارزانی: پابەندین به‌ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆي‌دا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆيان‌دا بكرێن و ده‌ستووريش ده‌بێ كۆكه‌ره‌وه و په‌سندى هه‌مووان بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌ماهه‌نگى بكرێت."
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لە شاندەکە کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "پرۆسه‌ى سياسى له عێراق، هه‌ڵبژاردن و ئاكامه‌كانى، دانيشتنى يه‌كه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مان، هه‌نگاوه‌كانى دواى ئه‌وه و گرنگي پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له پرۆسه‌ى ديموكراسى له عێراق تاوتوێكران."
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دواى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى كۆى دۆخه‌كه، جه‌ختى له‌وه كردووەتەوە كه "عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به ئارامى و سه‌قامگيرييه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌رنامه‌يه‌ك جێبه‌جێ بكرێت كه له به‌رژەوه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراقدا بێت."
بەپێی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا كرده‌وه و لايه‌نى به‌ريتانى سوپاسى هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا. هه‌روه‌ها باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ كرا.
لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بووە کە تێیدا باس له په‌يوه‌نديى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان كرا و تيشك خرايه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه "هه‌رێمى كوردستان پابە‌نده به‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتى خۆيان‌دا بكرێن و ده‌ستووريش ده‌بێ كۆكه‌ره‌وه و په‌سندى هه‌مووان بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌ماهه‌نگى بكرێت."

