وەزارەتی کارەبا: پێوەری زیرەک توانیویەتی 60,682 سەرپێچی دەستنیشان بکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پێوەری زیرەکی کارەبا تا ئێستا توانیویەتی (60,682) سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات، کە زۆترینیان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 15-2-2022، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێوەری زیرەکی کارەبا تا ئێستا توانیویەتی (60,682) سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات. تیمەکانیشمان راستەوخۆ دەچنە شوێنی سەرپێچییەکان".
ئەوەش هاتووە، "بە پێی ئەم نەخشەی خوارەوە، هێڵە سوورەکان ناو و شوێنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە سەنتەری شاری هەولێر پیشان دەدات و تیمەکانی کارەبا بۆ لابردنی سەرپێچییەکان، راستەوخۆ دەچنە شوێنی سەرپێچییەکان."
ژمارەی سەرپێچییەکانی سەر خزمەتگوزاریی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون:
هەولێر 15,885 سەرپێچی
سلێمانی 20,676 سەرپێچی
دهۆک 17,553 سەرپێچی
هەڵەبجە 1,849 سەرپێچی
گەرمیان 4,718 سەرپێچی

