دادگای فیدراڵی: فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌سه‌ربه‌خۆ نایاسایی و نادەستورییە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند:" فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌سه‌ربه‌خۆ نایاساییه و یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان نادەستورییە و دژی دەستووری عێراقە".
ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی له‌عێراق له‌سه‌ر سكاڵای ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە لەسەر فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ لەلایەن حكومەتی هەرێمە تۆماری كردبوو، بڕیاریدا.
لە كۆبوونەوەکەدا دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەسەر سكاڵاكە دا و ڕایگەیاند، یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه، بۆیه بڕیاریدا فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم بەشێوەی سه‌ربه‌خۆ نایاساییه.
لە بڕیارەكەیدا دادگای فیدراڵی، حكومه‌تی هه‌رێمی پابه‌ندكرد به وه‌زاره‌تی نه‌وت و دیوانی چاودێریی دارایی عێراقیش به‌دواداچون بۆ فرۆشتنی نه‌وت و غازی هه‌رێم ده‌كات.
لەماوەی ڕابردوودا، هه‌ریه‌كه له‌وه‌زیری نه‌وتی عێراق و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك سكاڵایان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار کرد، سه‌باره‌ت به ناده‌ستووریی بوونی یاسای نه‌وت و گاز و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ تۆماركرد.

