ئەمرۆ حكومەت چەند بریارێكی نوێی پەسەند كرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا چه‌ند بڕیارێكی له‌ باره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ده‌ركرد و رایگەیاند :" پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق قه‌ره‌بوو زیانلێكه‌وتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌نه‌وه‌. دەشڵێت:" پارەی تەواو لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچە".

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانبەران دڵنیا دەکەنەوە کە پارە بۆ مووچە ئامادە کراوە".

وتیشی: "ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێم دەربڕیوە و ئومێدەوارین بەم نزیکانە رەوانە بکرێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە خێراتر بکرێت".

باسی لەوەشکرد: یەکێک لە ئەگەرەکان بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەنابردنەوەیە بۆ کۆبوون، چونکە خەڵک هەیە رۆژانە ئۆتۆمبێلەکەی فوول دەکات و دوایی دەیفرۆشێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار