ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پوتن وەك "تاوانباری جەنگ" دەناسێنێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانی جەنگی پوتن؛ کە لەلایەن سیناتۆری کۆماریی، لیندسی گراهام بە واژووی زیاتر لە 20 سیناتۆر پێشکەش کراوە بریاریدا و سەرۆكی روسیا وەك تاوانباری جەنگ ناسێندرا.

پرۆژە بڕیارەکە کە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە پەسەند کراوە و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا وەک ''تاوانباری جەنگ'' دەناسێنێت، پێشنیازی لێکۆڵینەوە دەکات لەبارەی ئەو تاوانانەی جەنگ کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت روسیا لە ئۆکراینا ئەنجامی دابن.

پرۆژەکە کە لەلایەن سیناتۆری کۆماریی، لیندسی گراهام بە واژووی زیاتر لە 20 سیناتۆر پێشکەشی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کراوە. لە پرۆژە بڕیارەکەدا کە بە زارەکی پەسەند کرا، باس لەوە کراوە، سوپای روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتن، هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە، پێویستە ئەوانە لەلایەن دادگای نێودەوڵەتییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێتەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر چوار بەکاتی هەولێر، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە دانیشتنێکی هاوبەشدا، وتارێک پێشکەش بە ئەندامانی کۆنگرێس بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار