حكومه‌تی هه‌رێم: لە هەرێمی کوردستان باجدەران 23%ـی کۆی گشتی داهاتی باج پێکدێنن
"داهاتی باج لە دابینکردنی موچە و خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان خەرجدەکرێتەوە"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند:" لە هەرێمی کوردستان باجدەران 23%ـی کۆی گشتی داهاتی باج پێکدێنن".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، "لە هەرێمی کوردستان باجدەران 23%ـی کۆی گشتی داهاتی باج پێکدێنن، داهاتی باجیش جگە لە دابینکردنی موچە بۆ موچەخۆران لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان خەرجدەکرێتەوە".
به‌پێی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، له ساڵی 2021دا داهاتی گشتی باج 796 ملیار دینار بوه و زیاتر له 182 ملیار دیناریش له‌و داهاته باجی گه‌وره باجده‌ران بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دو پڕۆژه له‌م كابینه‌یه‌دا به داهاتی باج دروستكراون و له ئێستاشدا له هه‌رێمی كوردستان 694 گه‌وره باجده‌ر هه‌ن، كه 23%ی داهاتی گشتی باج ئه‌وان ده‌یده‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار