فوئاد حوسێن: پشتیوانی هەر هەوڵێك دەكەین بۆ كۆتایهاتنی جەنگی روسیا و ئۆكرانیا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند:" پاڵپشتی لەو دەکەین کە ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی و کۆتایی ھێنان بە ھێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا چڕتر بکرێنەوە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، مایک برایسۆن ریچاردسۆن کرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە لە دیدارەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا تاوتوێ کراوە، ھەروەھا لەبارەی چۆنیەتی پتەوترکردنی ئاسۆی ھاریکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا، پەرەپێدان بە ھاریکارییە ئابوریی و بازرگانییەکان، پێکەوەکارکردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان گفتوگۆکراوە.

راشیگەیاندووە:" کە ھەردوولا باسیان لە پێشھاتەکانی جەنگی روسیا- ئۆکرانیا کردووە و لەو بارەیەوە فوئاد حوسێن جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق پاڵپشتی لەو دەکات، ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی، ھێورکردنەوەی رەوشەکە، کۆتایی ھێنان بە ھێرشی روسیا بۆسەر ئۆکراینا چڕتر بکرێنەوە.

باسی لەوەش کردووە:" کە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی خراوەنەتە بەرباس و لەوبارەوە جەخت کراوەتە لەسەر ئەوەی کە پێویستە حکومەتی نوێی عێراق بەپێی بنەماکانی دیموکراسی لە چوارچێوەی دەستووردا، متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبھێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار