بافڵ تاڵەبانی و نوری مالیکی کۆبوونەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری بەغداد سەردانی نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای کرد و لە دیدارێکدا دۆخی سیاسی و پێشهاتەکانیان تاوتوێ کرد.

لەو دیدارەدا کە هەریەک لە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی پرسەکان کرایەوە.

تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق. لەم چوارچێوەیەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار لە عێراق کە لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار