وەزارەتی بازرگانی دۆسیەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی داخست

4 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى 

بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی عیراق رایگەیاند:" وەزارەتی بازرگانی بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دۆسیەی شایتەداراییەکانی جوتیارانی بەتەواوەتی داخست".

ئەمرۆ سێشەممە 22ی ئاداری 2022، محەمەد حەمدون، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی عیراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی وڵاته‌كه‌ی راگەیاند:" وەزارەتی دارایی بڕی 600 ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی داوەتە جوتیاران لەبەرامبەر کڕینی بەرهەمی گەنم و جۆدا".

ئاماژەی بەوەشدا:" وەزارەتی بازرگانی بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دۆسیەی شایتەداراییەکانی جوتیارانی بەتەواوەتی داخست".

هەروەها، داوای لەسەر جەم جوتیاران کرد بەمەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان سەردانی لقی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە لە پارێزگاکانیان بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار