بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەبازاڕی دۆلار زیاد دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند:" بە رێژەی 21.13٪ بڕی دۆلاری فرۆشراوی بەرزکردووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئاداری 2022، بانکی ناوەندی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیاید هاتووە، بڕی 335 ملیۆن و 478 هەزار و 795 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی دۆلاری فرۆشراو لەمڕۆدا بەراورد بە دۆلاری فرۆشراوی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کە 194 ملیۆن و 394 هەزار دۆلار بووە بە رێژەی 21.13٪ زیادیکردووە.
هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی بانکی ناوەندی، نرخی هەر دۆلارێکی بە 1460 دیناری عیراقی فرۆشتووە.
بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشداوە، لەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندی خستوویەتییە بازاڕاوە، 177 ملیۆن و 288 هەزار و 795 دۆلاری رەوانەی بانکەکانی دەرەوە کراوە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی دراو. دەشڵێت، 64 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار بەشیوەی نەختینەیی لەناو خۆیی وڵاتدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
