روسیا: بەپێی چەمكی ئاسایشی ناوخۆی خۆمان كاردەكەین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا رایگەیاند: " ئێمە چەمکی ئاسایشی ناوخۆمان هەیە، ئەوەش بۆ هەمووانە. دەکرێت خوێندنەوە بۆ هەموو ئەو هۆکارانە بکرێت کە چەکی ئەتۆمیی بۆی بەکاردێت.. ئەگەر هەڕەشە لەسەر بوونی وڵاتەکەمان هەبێت، دەکرێت چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنرێت بەپێی چەمکەکانمان".
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا - کرێملین بە کەناڵی سی ئێن ئێن-ی راگەیاندووە، "ئێمە چەمکی ئاسایشی ناوخۆمان هەیە، ئەوەش بۆ هەمووانە. دەکرێت خوێندنەوە بۆ هەموو ئەو هۆکارانە بکرێت کە چەکی ئەتۆمیی بۆی بەکاردێت.. ئەگەر هەڕەشە لەسەر بوونی وڵاتەکەمان هەبێت، دەکرێت چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنرێت بەپێی چەمکەکانمان".
دیمیتری پێسکۆڤ دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی "تەنیا ئامانجی سەربازی و کەلوپەلی سەربازی لەسەر خاکی ئۆکراینا دەکاتە ئامانج، نەک سڤیل".
رووسیا خاوەنی زۆرترین کڵاوەی چەکی ئەتۆمییە لە جیهاندا. لەبارەی لێدوانەکانی گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیاشەوە، کیربی دەڵێت، "بە ئەوپەڕی توانامانەوە و هەموو رۆژێک چاودێریی ئەوە دەکەین".
ئەمرۆ دەبێتە 29 رۆژ كە سەرۆكی روسیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا دەستپێكردووە و بەپێی ئامارەی نەتەوە یەكگرتووەكان زیاتر لە سێ ملیۆن و نیو لە هاووڵاتییانی ئۆکراینا ئاوارە بوون و 935 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و هەزار و 496 کەسیش برینداربوون.
