پوتن گازی وڵاتەكەی تەنیا بە دراوی روسی دەفرۆشێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی روسیا بڕیاری دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری سزاكان له‌سه‌ری كه به‌هۆی هێرشكردنه‌سه‌ر ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ڵاتانی ئه‌وروپا به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه، نه‌وت و غازی وڵاته‌كه‌ی ب دراوی رۆبڵ-ی نیشتمانی بفرۆشێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی ئازاری 2022، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا بڕیاری دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری سزاكان له‌سه‌ری كه به‌هۆی هێرشكردنه‌سه‌ر ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ڵاتانی ئه‌وروپا به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه، نه‌وت و غازی وڵاته‌كه‌ی ب دراوی رۆبڵ-ی نیشتمانی بفرۆشێت.
سه‌رۆكی روسیا راشیگەیاند:""ڕوسیا ته‌نها وه‌رگرتنی پاره‌ی ڕۆبڵ بۆ باركردنی غاز بۆ ئه‌وروپا قبوڵ ده‌كات، جه‌ختیش له‌سه‌ر پابه‌ندبونمان به گرێبه‌سته‌كانی دابینكردنی غازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا ده‌كه‌ینه‌وه". پوتن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وای وت.
پوتن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" گۆڕانكارییه‌كان ته‌نها كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دراوی پاره‌دان ده‌بێت، حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندی مۆسكۆ هه‌فته‌یه‌كیان له به‌رده‌مدایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گۆڕینی دراوه بیانیه‌كان بۆ دراوی ڕوسی.
