وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ هاوڵاتی: عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک فەرمانی دەستگیركردنی هەیە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

شاناز حەسەن

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیەكی چەمچەماڵ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، دوو کوڕی، دوو برای و دوو ئامۆزای دەرچووە". دەشڵێت:"  هەموویان لە چەمچەماڵەوە بۆ شوێنێکی نادیار رۆیشتوون".

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە هاوڵاتی وت:" بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیەكی چەمچەماڵ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، دوو کوڕی، دوو برای و دوو ئامۆزای دەرچووە".

شەوی رابردووو لە كاتژمێرەكانی نزیكی 10 دا هەواڵی كوشتنی كارمەندێكی ئاسایش بەناوی محەمەد عوسكان بلاوكرایەوە و هەر زوو كەسوكاری كوژراوەكە رایانگەیاند:" بە تۆمەتی کوشتن. سکاڵای یاساییان لەسەر عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک و شەش کەسی نزیکی تۆمارکردوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتی: "دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سەرجەمیان دەرکردووە، بەڵام هەموویان لە چەمچەماڵەوە بۆ شوێنێکی نادیار رۆیشتوون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار