هاوپەیمانیەتیەكی نوێ راگەیاندرا و كاندیدەكەی پارتی وەك سەرۆك كۆمار دیاریكرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: " لەگەڵ پارتی  و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان هاوپەیمانی "رزگاریی نیشتمان" راگەیاند وكاندیدیمان بۆ سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاریكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی ئاداری 2022، حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی  و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەریی، رایگەیاند: "محەممەد جەعفەر سەدر، كاندیدی هاوپەیمانی رزگاریی نیشتمان ـە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و رێبەر ئەحمەدیش كاندیدی هاوپەیمانێتییەکەیە بۆ سەرۆک کۆمار.

سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، "ئێمە لە هاوپەیمانی رزگاریی نیشتمان زۆرترین ژمارەی کورسییمان هەیە و دەرگەمان بەڕووی هەموو هێزە نیشتمانییەکان کراوەیە بۆ گفتوگۆ".

ئەمەش لەكاتێكدایە پەرلەمانی عێراق 26ی ئەم مانگەی بۆ دانیشتنی تایبەت بە دیاریكردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق راگەیاندووە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار