سەرۆکی هەرێم: مادلین ئۆڵبرایت رۆڵێکی گرنگی لە کۆتاییهێنان لە شەڕی ناوخۆدا هەبووە
.png)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی مادلین ئۆڵبرایت، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا کردووە و دەڵێت، "جێگەیەکی تایبەتی لە مێژووی کوردستاندا هەیە و رۆڵێکی گرنگی لە کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردوو هەبووە".
رۆژی چوارشەممە، 23-03-2022 مادلین ئۆڵبرایت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
مادلین ئۆڵبرایت لە ساڵانی 1997 تاوەکو 2001 کە نێوەندگیریی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لە واشنتن کرد.
لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 1998 ئۆلبرایت، نێوەندگیریی مام جەلال، سکرتێری گشتی ئەوکاتی یەکێتی و سەرۆک مەسعود بارزانی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ و رێککەوتنێکی لێکەوتەوە کە بە رێککەوتنی واشنتن ناسرا و قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەو دوو حزبە دوای رێککەوتنەکە هاتەکایەوە.
لەکاتی رێککەوتنەکە، مادلین ئۆڵبراین هۆشداریی دایە حکومەتی ئەوکاتی عێراق کە هیچ دەستێوەردانێک نەکات کە کێشە بۆ رێککەوتنەکە دروست بکات.
