چوارچێوەی هاوئاهەنگی: بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار رێژەی یاسایی تەواو نابێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایگەیاند:" کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو ناکرێت، بەهۆی نەبوونی رێژەیی یاسایی ئامادەبوون". دەشڵێت:" داوا لە هەموو هاوبەشەکان دەکەن لە پرۆسەی سیاسی بە گیانی نیشتمانی راستگۆیانە مامەڵە بکەن و ئاگاداری بەرژەوەندیی نیشتمان بن".

چوارچێوەی هاوئاهەنگی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، داوا لە هەموو هاوبەشەکان دەکەن لە پرۆسەی سیاسی بە گیانی نیشتمانی راستگۆیانە مامەڵە بکەن و ئاگاداری بەرژەوەندیی نیشتمان بن. داواش لە هێزە سیاسییەکانی پێکهاتەکانی گەلی عێراقی دەکەن، لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و بە گیانێکی نیشتمانیی ئەرێنیانە مامەڵە بکەن، "لەبارەی پرسە جیاجیاکان و دووربکەونەوە لە بەکەسیکردن و نیازی خراپ بردن و کوتلەکاریی تائیفی و دەستەیی".

چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەخت لەوە دەکاتەوە، "یەک لەسەر سێی مسۆگەریان هەیە بۆ راگرتنی هەر پرۆژەیەک کە زیان بگەیێنێت بە مافی پێکهاتەکانی گەلی عێراق، لەوانەش گەورەترین فراکسیۆن، راستکردنەوەی هەر لادانێک لە رێچکەی پرۆسەی دیموکراسی. ئەوەش مسۆگەر بکرێت، کە نابێت هیچ کەسێک پۆست وەربگرێت، کە باوەڕی بە یەکێتی و سەربەخۆیی عێراق نەبێت و کار نەکات بۆ خێر و زانیاری و ئاسایشەکەیەوە. سوورن لەسەر گفتوگۆی پێکهانی حکومەتی داهاتوو".

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێت، "دووپات دەکەنەوە لە: یەکەم، کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو ناکرێت، بەهۆی نەبوونی رێژەیی یاسایی ئامادەبوون. دووەم، بەردەوامیی گفتوگۆی بنیادنەرانە لەگەڵ هێزەکانی دیکە بۆ یەکخستنی بیروبۆچوون و دیدگاکان و بەدیهێنانی لێکتێگەیشتن، کە تەواوکردنی بەرکەوتە و شایستەکانی داهاتوو دەستەبەربکات".

بڕیارە رۆژی شەممە 26ی ئادار ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە شەممە لەو دانیشتنەدا بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆککۆمار دەخرێنە دەنگدانەوە و یەکێکیان بە سیفەتی سەرۆک دەچێتە کۆشکی کۆماری.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار