قوباد تاڵهبانی: گەلی کورد هیچ کات هەوڵەکانی مادلین ئۆلبرایت بۆ یەكڕیزی كورد لە بیرناکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگهیاند:" ئۆلبرایت بێگانە بو، بەڵام بە هەمان روحی مادام میتەران بەردەوام لە هەوڵی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی كورد بو، دهشڵێت:"گەلی کورد هیچ کاتێک هەوڵەکانی خاتوو ئۆلبرایت بۆ یەكڕیزی كورد لە بیر ناکات".
قوباد تاڵهبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لهبارهی مردنی مادڵیان ئاڵبرایت، وەزیری پێشوتری دەرەوی ئەمریکا، لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: "گەلی کورد هیچ کاتێک هەوڵەکانی خاتو ئۆلبرایت بۆ یەكڕیزی كورد لە بیر ناکات".
دوێنێ چوارشهممه مردنی مادڵیان ئاڵبرایت، وهزیری پێشوتری دهرهوهی ئهمریكا له تهمهنی 84 ساڵیدا و بههۆی نهخۆشی شێرپهنجهوه راگەیەنرا.
دەقی نوسینەكەی قوباد تالەبانی:,
خاتوو مادلین ئۆلبرایت وەزیری پێشووتری دەرەوی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد. گەلی کورد هیچ کاتێک هەوڵەکانی خاتوو ئۆلبرایت بۆ یەكڕیزی كورد لە بیر ناکات.
ئۆلبرایت بێگانە بوو، بەڵام بە هەمان روحی مادام میتەران بەردەوام لە هەوڵی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئێمەدا بوو، ئێمەی کورد هەرگیز ئۆلبرایت و دۆستە راستەقینەکانمان لەبیر ناکەین و بۆ هەمیشە
