حەیدەر عەبادى پیرۆزبایی لە سەرکردەکانى "هاوپەیمانیی رزگارکردنى نیشتمان" دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 حەیدەر عەبادى  رایگەیاند: "هیوادارم یەکەم هەنگاوى رزگارکردنى نیشتمان، ئەنجامدانى گفتوگۆ بێت لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگی نیشتمانی".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـى ئادار، حەیدەر عەبادى کە سەرکردەیەکە لە هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت و بەشێکە لە چوارچێوەى هەماهەنگی، لە توێتیکدا پیرۆزبایی لە هەریەکە لە مەسعود بارزانی، موقتەدا سەدر، محەممەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر کرد بە بۆنەى راگەیاندنى هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان. 

دوێنێ چوارشەممە 23ـى ئادارى 2022 ، حەسەن عەزاري، سەرۆکى فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە بەغدا، هاوپەیمانیی رزگارکردنى نیشتمانى راگەیاند کە لە نێوان هەریەک لە لایەنەکانی رەوتى سەدر، پارتى دیموکراتى کوردستان و هاوپەیمانى سەروەریى سوننەکان پێکهێندرا.

عەبادى نووسیویەتی، "راستگۆیانە هیواخوازم ئەو هاوپەیمانێتییە هەنگاوى یەکەم بنێت بەرەو رزگارکردنى نیشتمان لەڕێگەى ئەنجامدانى گفتوگۆ لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگی نیشتیمانى بۆ دۆزینەوەى دەرچەیەک بۆ قەیرانەکانى وڵات و چەقبەستوویی، وڵات ئاوەدان نابێت و خزمەت ناکرێت بەیەکڕیزی و هاوکاریی دڵسۆزان نەبێت".

وا بڕیارە رۆژی شەممەى داهاتوو 26ـى ئادار، پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار. هەتا ئێستا 41 کەس خۆیان بۆ پۆستەکە کاندید کردووە، بەڵام دیارترینیان رێبەر ئەحمەد، کاندیدی پارتی و بەرهەم ساڵح، کاندیدی یەکێتی-ە..

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار