بایدن یه‌ك بلیۆن دۆلار هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به‌ ئۆكرانیا ده‌كات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند:" بڕی یه‌ك بلیۆن دۆلار هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به‌ ئۆكرانیا ده‌كه‌ین".

جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا  به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، له‌ كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ناتۆ و كۆمەڵەی وڵاتانی G7 رایگه‌یاندوه‌، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی مانگێگ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا، ئیداره‌كه‌ی بڕی یه‌ك بلیۆن دۆلار هاوكاری به‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا ده‌به‌خشێت.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا  وتیشی: "پاڵپشتیكارێكی به‌رده‌وام و به‌هێزی هێزه‌كانی سوپای ئۆكرانیا و ئۆكرانیه‌كان ده‌بین له‌كاتێكدا مانگێك به‌سه‌ر هێرشه‌ بێ پاساوه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا تێده‌په‌ڕێت و هه‌مو ئه‌ندامانی ناتۆش یه‌كده‌نگ له‌سه‌رئه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی و سه‌ربازی زیاتر پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا بكرێت".

جۆ بایدن رونیشیكرده‌وه‌، "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێشوازی له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌م، كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ ناتۆ  یاخود له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ هاوكاریكردنی ئۆكرانیا بنرێت، پێكه‌وه‌ كار له‌سه‌ر پێشه‌كه‌شكردنی هاوكاری زیاتر به‌ ئۆكرانیا ده‌كه‌ین و له‌ رۆژانی داهاتوشدا كار له‌سه‌ر ناردنی به‌رگری ئاسمانی پێشكه‌وتو بۆ ئەو وڵاتە ده‌كه‌ین".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار