شه‌وی رابردوو له‌ به‌غدا باره‌گای پارتی لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی سوتێنرا

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

شەوی رابردوو لایەنگرانی حەشدی شەعبی بارەگای لقی پێنجی پارتیان لە بەغدا سوتاند، ئەوەیش دوای تویتێكی كادرێكی پارتی كە باسی لە ئەوە كردبوو لایەنگرانی حەشد مەرجەعیەتی هندی و فارسین".

چەند كاتژمێرێك بەر لە سوتانی بارەگای پارتی د.نایف كوردستانی كە كادرێكی پارتییە، لە پۆستێكی تویتەردا دەنوسێت :" من لەگەڵ "مەرجەعیەتی هیندی، فارسی و ئەفغانی دا" نییم.

ئەو کەسە کە وەکو "کادیری پارتی" ناسێندراوە پۆستەکەی سڕییەوە و داوای لێبووردنی کرد و گوتی، "بەهەڵە تێگەیشتن هەبووە." پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، تویتی ئەو کەسە گوزارشت لە رای کەسیی خۆی دەکات و "پارتی باوەڕی بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و رێزگرتن هەیە."

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کورستانیش لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە فەرمانی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە و رادەستی لایەنی دادوەرییان کردووە.

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، ئازادیی رادەربڕین بە واتای ئەوە نایێت کە دەستدرێژیی بکرێتە سەر هێما ئایینی و نیشتمانییەکان، هەر قسە کردنێک بەتایبەت لەسەر پێگەی مەرجەعیەت قبووڵکراو نییە و بێدەنگ نابن لەسەری.

هاوکات جەختی کردووەتەوە کە ئەو پۆستە گوزارشت لە بیروڕای گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار