وتهبێژی كۆمهڵی دادگهری: بەداخەوە رۆژانە لەم وڵاتە بێڕێزی بە خودا و پێغەمبەر و ھاوەڵانی دەکرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتهبێژی فهرمی كۆمهڵی دادگهری كوردستان رایگهیاند:" نەریتی بارەگا سوتاندن پارتی دایھێنا و خۆزگە لە کاتی پەلاماردانی بارەگاکانیش لە هەرێمی کوردستان هەڵوێست و کاردانەوەی وەک بارەگاکەی لە بەغدا بوایە و تەقەی لە خۆپیشاندەران نەکردایە".
محهمهد حهكیم، له فهیسبوكی خۆی بابهتێكی لهسهر سووتاندنی بارهگای لقی پێنجی پارتی له بهغدا بڵاوكردووهتهوه و دهڵێت: "دەرکەوت لە عیراقدا بە ھەرێمی كوردستانیشەوە، مەرجەعیەت لە سەروی ھەموو پیرۆزیەکانەوەیە، بەداخەوە رۆژانە لەم وڵاتە بێڕێزی بە خودا و پێغەمبەر و ھاوەڵانی دەکرێت و ھیچ ھەڵوێستێکی جەماوەری و فەرمی نابینرێ بەرانبەری".
ئهوهشی وتووه: "ئەو كاردانەوە توندەی بەرانبەر تویتەكەی كادرەكەی پارتی هاتە ئاراوە، بەشێكی پەیوەندی بەو رێككەوتنەی پارتیەوە هەیە لەگەڵ رەوتی سەدر و سوننەكان و هەر لەوێشەوە گرێدراوتەوە بە بۆچوونەكەی موقتەدا سەدر و باوباپیرانی كە پێی وایە (مەرجەعیەت دەبێت عیراقی بێت) پەرچەکردارو كاردانەوەی نەیارانی ھاوپەیمانێتی سێقۆڵیی، تەنها بە سوتاندنی بارەگایەكەوە بوەستێت ھەر باشە".
محەمهد حهكیم ئهوهشی نووسیووه: "ئهمەی روویدا دەرخەری کاریگەریی سۆشیال میدیایە و ئەوەش دەسەلمێنێت کە تویت و پۆست و کۆمێنتی کادرێک چەند بەزەرەر بەسەر لایەنەکەیدا دەشکێتەوە".
وتهبێژهكهی كۆمهڵی دادگهری كوردستان دهڵێت، "وێرای ھەموو سەرنج و تێبینیەكان، رەوا نیە بارەگای پارتی بەرانبەر تویتی کادرێکی بسوتێنرێ و ئیدانەی ئەکەم".
"گەرچی نەریتی بارەگا سوتاندن پارتی دایھێنا و خۆزگە لە کاتی پەلاماردانی بارەگاکانیش لە هەرێمی کوردستان هەڵوێست و کاردانەوەی وەک بارەگاکەی لە بەغدا بوایە و تەقەی لە خۆپیشاندەران نەکردایە"، وتهبێژی كۆمهڵ وای نووسیوه.
ئهوهشی وتووه: "خۆبەریکردنی حزب لە کادرەكانی، لە کاتی ھەڵەو کەم وکورتی لەم جۆرەدا، خراپە و قێزەون و باوەرپێ نەکراوە، باشتربوو کارەکەی سەرکۆنە بکرێت و لە قسەکانی خۆبەری بکرێت، نەك لە خودی كادرەكەو حاشا لێكردنی، كە بە ئاشكرا و لای هەمووان روون و رۆشن بوو كە نایف كوردستانی كادری پارتی دیموكراتی كوردستانە".
ئەمەش لە كاتێكدا هەر دوای چەند كاتژمێرێك نایف كوردستانی پۆستەكەی سرییەوە و داوای لێبوردنی كرد و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش فەرمانی دەستگیركردنی دەركرد و رایگەیاند:" رادهستی یاسا كراوه".
