موقتەدا سەدر بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: بەهیچ شێوەیەک رێککەوتنتان لەگەڵدا ناکەین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک رێککەوتنتان لەگەڵدا ناکەین". کە مەبەستی لە لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە شیعییەکانە".
ئەمرۆ چوارشەممە، موقته‌دا سه‌در، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، "ته‌وافوق له‌گه‌ڵ ئێوه (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) ناكه‌م و ته‌وافوق له‌گه‌ڵ ئێوه واتا كۆتاییهاتنی وڵات".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، سه‌در ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت داخرانی سیاسی، ساناتره له ته‌وافوق له‌گه‌ڵ ئێوه (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) و باشتریشه له‌وه‌ی "كێك له‌گه‌ڵ ئێوه به‌ش بكه‌م".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "هیچ خێرێك له حكومه‌تی ته‌وافوقی و پشك پشكێنه‌دا نییه، چۆن ته‌وافوق له‌گه‌ڵ كوتله‌كان ده‌كه‌ن كاتێك ئێوه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ته‌واوی پێكهاته‌كان و هه‌موو هاوبه‌شه‌كان، كه ده‌تانه‌وێ بیانخه‌نه ریزی خۆتانه‌وه".
موقته‌دا سه‌در هه‌ر له تویته‌كه‌یدا، په‌یامێك ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، "ئه‌ی گه‌لی عێراق، ناتانگه‌ڕێنمه‌وه ناو مه‌رگه‌ساتی پێشوو، ئه‌وه به‌ڵێنێكه و درۆی تێدا نییه، نیشتمان ملكچه‌ی پاشكۆیی و داگیركاری و پشك پشكێنه نابێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌ل له‌به‌رده‌میان ناچه‌مێت".
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30 ئاداری 2022، په‌رله‌مانی عیراق بۆ ده‌نگدان به سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه تا ئێستا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه.
